لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان.
هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
ڕۆژی سێشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لێكرا.

بە گوژمهی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار، دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبهجێ دهكرێن
دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پڕۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.

زیاتر لە ٥ ملیار و ٤٥٩ ملیۆن دینار بۆ ٣٤ پڕۆژە لە شاری هەولێر تەرخان كرا

شەش پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پڕۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر.

بە زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت
تیمەكانی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن

شەقامێکی ١٥ مەتری لە هەولێر دروست دەکرێت
لە شاری هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ١٥مەتری دەستی پێ كردووە و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە ئامادە كراوە کە لە ئایندەدا كار لەسەر جێبەجێكردنیان دەكرێت.

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانى سلێمانى بەردەوامە

هەڵمەتێكی چاندنی دار لە زاخۆ بەڕێوەچوو
تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ هەڵمەتێكی چاندنی داریان لە شارەكە بەڕێوەبرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر دار چاندران و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

نزیكەی ٢٧٢ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١١پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج دەكرێت
وەزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك له بواری دروستكردن و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دابینكردنی كەلوپەل بۆ باخچەكان جێبهجێ دهكات