Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەربانگی لەگەڵ كرێكارانی ژینگەپارێز و شارەوانی کردەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ،  بەربانگی لەگەڵ كرێكارانی ژینگەپارێز و شارەوانی کردەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەمەریكی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان تاوتوێ دەكەن

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جاسۆن گالیان، جێگری بەرپرسی کاروباری گشتی له‌ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری له‌ ڕێکخراوی "ئارچ"ی ئه‌مەریکی بۆ کاروباری شوێنه‌وار و نۆژەنکردنه‌وه‌ كرد.

لە چۆمان ژمارەیەك كۆڵان و شەقام تێکەڵەڕێژ کران

پڕۆژەكانی شارەوانی هەمەجۆرن، قیڕتاوكردن، تێكەڵەڕێژكردن، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و دەیان جۆری دیكەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندان، لە درێژەی كار و چاڵاكییەكانیاندا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە چۆمان لەلایەن شارەوانییەوە تێكەڵەڕێژكران.

بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاى هەولێر زیاد دەکات

تەنیا لە نێو شاری هەولێردا ڕۆژانە ( 665,000م٣) ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان بەرهەم دێت.

لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بەردەوامە

بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو9ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان

لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و چاڵەکان بەڕێوە دەچێت

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆكانی بەڕێوەبرد.

بە زیاتر لە یەك ملیار دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە كۆڕێ و بەستۆڕە و پیرمام جێبەجێ دەكرێن

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە ملیارێك دینار ژمارەیەك پڕۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەستۆڕە و كۆڕێ و پیرمام جێبەجێ دەكرێن 

بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە سنووری شارەوانیی هیران جێبەجێ دەكرێت

لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و دانانى قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.

هەڵمەتی چاككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستی پێ كرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان