Skip to the content

هەواڵەکان

كاری چاككردنەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر بەردەوامە

چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكه‌ لە كارە بەردەوامەكانی شارەوانی، بۆ ئەوەی گرفت لەبەردەم هاتوچۆی شوفێران دروست نەبێت و سیمای جوانی شار و شارۆچكەكان تێك نەچێت، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بە بەردەوامیی پرۆسەی چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان بەڕێوە دەچێت

پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گردجووتیار دەستی پێكرد

لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی گردجووتیار لە شاری هەولێر دەستی پێكرد 

نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخان كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی.

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی ماتۆڕی غەتاس بۆ ئاوی سلێمانی خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ كڕینی پێدوایستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی

دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە


دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە، بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك 250 لیتر ئاوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ هەر كەسێك 300 بۆ 350 لیتر ئاو دابین دەكرێت.

ئەمساڵ نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە

ئەمساڵ نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە

شاریا.. پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا

بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە سنووری شارەوانیی شاریا پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار جێبەجێ كرا، ئەم پڕۆژەیە گرفتی ئاوەڕۆی ئەو سنوورە چارەسەر دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات

ساڵانە زیاتر له‌ 2 ملیار و 684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت

ساڵانە زیاتر له‌ 2 ملیار و  684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت و ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دیناریش خەرجیی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە.

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری له‌ داره‌توو تەواو كرا

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دارەتووەوە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30مەتری پزیكشان تەواو كرا.