لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دارەتووەوە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30مەتری پزیكشان تەواو كرا.
هەواڵەکان
شەش گەڕەكی نێو شاری هەولێر قیڕتاو و نۆژەن كرانەوە
تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە چەند هەڵمەتێكی جیادا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر نۆژەن و قیڕتاوكردەوە، ئەم پرۆسانەش لەسەر داهاتی شارەوانی بەڕێوەچوون و بەردەوامییان دەبێت.
له شاری ههولێر بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار ئامادەسازی بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاوی دەكرێت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی بەگەڕخستنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی (7,654,590,686) ملیار دینار بۆ لێدان و هەڵكەندنی ژمارەیەك بیری ئاوی خواردنەوە.
پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی گەلی له شاری دهۆك تەواو کرا
پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک کۆڵان و شەقام لە گەڕەکی گەلی لە شاری دهۆک تەواو کرا، ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەو گەڕەکەدا بەرز دەکاتەوە.
هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان بەڕێوەچوو
لە ڕۆژانی پێش نەورۆزەوە تاوەکو ئێستا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی ڕابردووش بە هاوکاری قوتابیانی زانکۆ هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانی نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان بەڕێوەچوو
كۆنفرانسی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو
بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش جەختی كردەوە لەسەر ڕەخساندنی هەلیكاری خۆماڵی و داوای لە كەرتی تایبەتیش كرد سەرمایەكانیان لە بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزاردا بەگەڕ بخەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداریی گفتوگۆی هەر حەوت لیژنەكانی كۆنفرانسی گەشتوگوزار دەكات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههوڵی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری گەشتوگوزار دهدات و له ئێستادا دەیەوێت بە ستراتیژیەتێكی نوێ ئەو سێكتەرە ببووژێنێتەوە.
لە 17ی ئەم مانگەدا بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت
تاوەكو ئێستا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو كاری پێدەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕایدەگەیەنێت بڕیارەكە تاوەكوو 17/4/2022 بەردەوام دەبێت
بەشی سێیەمی شەقامی 150مەتری بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
ئەم پرۆژەیە جێبەجێكردنی بەڵێنێكی تری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە
زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری له شاری سلێمانی خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری سلێمانی.