Skip to the content

هەواڵەکان

بە گوژمەی زیاتر لە ٧٧٠ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێن

دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئەڵڵایی لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی جێبه‌جێ ده‌كرێن

ساسان عەونی: گرفتی زەویی سندووقی چارەسەر كرا

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووكییەكان دا.

بە گوژمەی زیاتر لە ٨٨٥ ملیۆن دینار ٢٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 885 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 20 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

لە سێمێل پڕۆژەیەکی گەورە بۆ بەرگرتن بە لافاو جێبەجێ دەکرێت

بە گوژمەی ٧٥٠ هەزار دۆلار، بە هاوكاریی ڕێكخراوی GIZ پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە سێمێل جێبەجێ دەكرێت و بەهۆیەوە گرفتی ئاوەڕۆ و مەترسیی لافاو لە شوێنەكە چارەسەر دەبێت.

زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٢٠مەتریی هەولێر خەرج دەكرێت

گوژمەی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامێكی 20مەتریی هەولێر خەرج دەكرێت

زیاتر لە ٧١ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە كەلار خەرج دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٧١,٥٥٠,٠٠٠)دینار بۆ دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ئازادی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار.

بەریتانیا دەخوازێت لە بوارەكانی ژینگەدا هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگیی زیاتر لە بوارەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار کرد.

بە گوژمەی ملیارێك و ٧٣٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە گوژمەی ملیارێك و ٧٣٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چوار گەڕەكی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت.

بەگوژمەی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە خەرج دەكات.

ساسان عەونی: كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە ڕێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كێشەی زەویی تەرخانكراو بۆ ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان چارەسەر دەكەین.