Skip to the content

هەواڵەکان

چوار پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قوشتەپە و شاخۆڵان و شەقڵاوە و گوندی مورتكە لە سنووری پارێزگەی هەولێر

لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە و كۆتایی دێت، بەڵام ئێستاكە دامودەزگەكان لە پێشوازی هاووڵاتییاندان .

بۆڕیی سەرەكیی ئاوی دووكان - سلێمانی چاككرایەوە

دوای چل كاتژمێر كاركردن بۆڕیی سەرەكی پڕۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی لەلایەن تیمی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی دووكان چاككرایەوە
 

ئاوبەری سندووقی لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر دروست دەكرێت

كاركردن لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئێستاش وێڕای دروستكردنی شەقامەكە، هاوكات كار لە دروستكردنی ئاوبەری سندووقی پڕۆژەكە دەكرێت كە یەكێكە لە بڕگە ستراتیژییەكانی پڕۆژەكە.

كۆنسێرتی هونەریی بۆ گەشتیارانی هەولێر ساز دەكرێت

بە مەبەستی سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران، ئێوارانی هەموو شەممەیەك لە یەكێك لە پاركەكانی شاری هەولێر ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری ساز دەكرێت.

ساسان عەونی: وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزارییەكاندا جێبەجێ دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە ۳۱ ی ئایاری ۲۰۲۲ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە تسوتۆمو هاشیمۆتو، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سومیتۆمۆی ژاپۆنی و شاندێكی یاوەری كرد

گوژمەی ۳۳٦ ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانیی تانجەڕۆ خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی، فەرمانی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ۳۳٦ ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانیی تانجەڕۆ لە شاری سلێمانی

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری ئاژانسی جایكا لە عێراق کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هاوكاری و هەماهەنگییەكان و كار و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی جایكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە

بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌ك لە سیدەكان جێبەجێ كرا

تیمەكانی شارەوانیی سیدەكان پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵانیان لە سنووری شارەوانیی سیدەكان جێبەجێ كرد