بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی لە سنووری پارێزگەی دهۆك، پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا
هەواڵەکان
كۆبوونەوەی لیژنەی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بەڕێوەچوو
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو دەكات.
جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری تاووتوێ كرا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای (Energy Transfer Vienna GmbH)ی نەمسایی كۆبووەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج بەسەر دەكاتەوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی بەدواداچوونی ئیشوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنجی لە شاری هەولێر كرد.
بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار کۆڵانەكانی گەڕەکی هەولێری نوێ قیڕتاو دەکرێن
بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر بە چینی ستابلایزەر دەستپێکرد.
بیرەكانی ٨ی حەسارۆك گەیشتوونەتە ئاو و ژمارەیەك بیری دیكەش لێ دەدرێن
حەوت ڕۆژ دەرفەتی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو لە بەردەم هاووڵاتییان دا ماوە
٢٠ی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزی كرێی ئاو كۆتایی دێت و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكەن لەم چەند ڕۆژەی ماوە سەردانیان بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەند بن.
٥٠ كارمەند بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان دادەمەزرێندرێن
سێشەممە لە ڕێگەی تیروپشكەوە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی ٥٠ كارمەندی باخەوان و پاككەرەوە لە فەرمانگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.
بە گوژمەی نزیكەی ٩٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەک لە پیرمام جێبەجێ كرا
بە گوژمەی نزیكەی ٩٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی چەند گەڕەكێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین (پیرمام) جێبەجێ كرا و پرۆژەكەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارۆچكەیە دەبێت.
بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەرەو تەواوبوون دەچێت
بە ڕێژەی ٩٣٪ی كارەكانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر تەواو كراوە و بڕیاریشە تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەو بەشەی شەقامەكە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بكرێتەوە.