بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٤٤٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر.
هەواڵەکان
گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی بیر و پڕۆژەكانی ئاوی زاخۆ خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێدوایستی وەك پەمپ و غەتاس بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.
پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو له قەڵادزێ جێبەجێ كرا
تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕین جێبەجێ كرد كە زیاتر لە ٢٠٠ ماڵی سنوورەكە لەم پڕۆژەیە سوودمەند دەبن.
شەقامەکانی گەڕەكی كوێستان لە شاری هەولێر، نۆژەنکرانەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٥/٢٠٢٢ لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو بە هاوکاریی کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن لە گەڕەکی کوێستان جێبەجێ كرا
ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠ تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو بازاڕی حاجیاوا كۆكرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بازاڕی حاجیاوا بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر لە 30 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دوكاندار و هاووڵاتییان کۆکرایەوە و بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە.
گرفتێكی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكی چوارچرا لە ڕانیە، چارەسەر كرا
ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، تیمەكانی بەشی دابەشكردن و چاكسازیی ئاوی ڕانیە، بۆریی گەیاندنی ئاویان لە گەڕەكی چوارچرا درێژ كردەوە كە بەهۆیەوە پرۆسەی گەیاندنی ئاو لەو گەڕەكە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت و چەندین ماڵیش لێی سوودمەند دەبن.
لە گەڕەکی گەرمیانی ناحیەی ڕزگاری، گرفتی كەمئاوی چارەسەر كرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان ڕایگەیاند: كێشەی كەمئاوی و نەگەیشتنی ئاو بۆ ژمارەیەك ماڵ لە گەڕەكی گەرمیان لە ناحیەی ڕزگاری چارەسەر كرا كە ژمارەیەك ماڵ لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن و گرفتی كەمئاوییان چارەسەر دەبێت
تیمەکانی شارەوانی سنووری سیتەك خاوێن دەکەنەوە
بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانیی سیتەك، تیمەكانی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان لە سنووری سیتەك ئەنجامدا و چەندین تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران هەڵگیرایەوە.
٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر كۆكرایەوە
لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە بەڕێوەچوو كە نزیكەی ٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو كۆكرایەوە و پاشان شوێنەكان بە خۆڵ داپۆشران
وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان دا
بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گوژمەی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.