لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی فراوان لە سنووری شارەوانییەكانی ئاغجەلەر، ئەڵڵایی، تەیناڵ، بەردەقارەمان، قادركەرەم و چەند شوێنێكی تر بەڕێوەچوو کە توانرا خۆڵ و خاشاكێكی زۆر کۆبکرێتەوە و چارەسەر بکرێت.
هەواڵەکان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایكای یابانی پڕۆژە هاوبەشەكانیان فراوانتر دەكەن
لە کۆبوونەوەیەکدا دووپاتی هەماهەنگیی پتەوی نێوان وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرایەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەربانگی لەگەڵ كرێكارانی ژینگەپارێز و شارەوانی کردەوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ، بەربانگی لەگەڵ كرێكارانی ژینگەپارێز و شارەوانی کردەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەمەریكی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان تاوتوێ دەكەن
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جاسۆن گالیان، جێگری بەرپرسی کاروباری گشتی له کونسوڵخانهی ئهمەریکا له ههرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری له ڕێکخراوی "ئارچ"ی ئهمەریکی بۆ کاروباری شوێنهوار و نۆژەنکردنهوه كرد.

لە چۆمان ژمارەیەك كۆڵان و شەقام تێکەڵەڕێژ کران
پڕۆژەكانی شارەوانی هەمەجۆرن، قیڕتاوكردن، تێكەڵەڕێژكردن، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و دەیان جۆری دیكەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندان، لە درێژەی كار و چاڵاكییەكانیاندا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە چۆمان لەلایەن شارەوانییەوە تێكەڵەڕێژكران.

بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاى هەولێر زیاد دەکات

لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بەردەوامە
بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو9ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان

لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و چاڵەکان بەڕێوە دەچێت
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆكانی بەڕێوەبرد.

بە زیاتر لە یەك ملیار دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە كۆڕێ و بەستۆڕە و پیرمام جێبەجێ دەكرێن
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە ملیارێك دینار ژمارەیەك پڕۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەستۆڕە و كۆڕێ و پیرمام جێبەجێ دەكرێن

بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە سنووری شارەوانیی هیران جێبەجێ دەكرێت
لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و دانانى قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.