Skip to the content

هەواڵەکان

لە كابینەی نۆیەمدا 397 پڕۆژه‌ بە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون

تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار397 پڕۆژەی گەورە و مامناوەند و بچووك، بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە هەرسێ سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزاردا جێبه‌جێ كراون.

پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری له‌ شاری دهۆك کرایەوە

ساسان عەونی: ئێستا كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له‌ 57 پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ به‌های 39 ملیار دینار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ 9 پڕۆژه‌یان له‌ شاری دهۆكن

تاوتوێی پڕۆژەی پێداچوونەوە بە ماستەرپلان و چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی ھەولێر کرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی له‌ عێراق، جه‌ختیان له‌ فراوانتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرده‌وه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ كاری كنە و پشكنینی چوار شوێنەواری پارێزگەی دهۆك دەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار : سەرۆكی حكومەت بایەخێكی زۆر بە شوێنەوار دەدات و وەك حكومەت و وەزارەتی شارەوانی ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكن لەگەڵ ڕێكخراو و زانكۆ بیانییەكان بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پارێزگەی دهۆكی بەسەركردەوە و لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كۆبووەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی گەیاندنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزاری، سەردانی پارێزگەی دهۆكی كرد

مۆڵەتی كنە و پشكنینی چوار ناوچەی شوێنەواریی بە چەند زانكۆیەكی جیهانی درا

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆك وەزیران، بایەخێكی تایبەتی بە شوێنەوارەكان داوە و لە كارنامەی كابینەكەشدا ئەو بایەخە بە گرنگییەوە ڕەنگی داوەتەوە."

هەولێر.. بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار دەست بە جێبەجێكردنی سێ پڕۆژە كرا

ساسان عەونی: ئەم سێ پرۆژەیەی گەڕەكەكانی نازناز و كوێستان بە 700 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار نزیكەی 30 پڕۆژەی دیكە لە شاری هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان