هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا و تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچووغ)یان کێوماڵ کرد.
هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
له كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان وەزیری پێشمەرگە ڕایگهیاند دەمانەوێت بە هاوکاریی هاوپەیمانان ڕۆڵی باشتر بگێڕین و زیاتر بەرەو پێشەوە بچین

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بنکەی ئیداری دهۆکی بەسەرکردەوە
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە سهردانی بنکەی ئیداری دهۆکی كرد و ئامانج لهو سهردانهش پشتگیریكردنی ئەو یەکە سەربازییانەی وەزارەتی پێشمەرگەیه، کە دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەرکان و هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەرکان و هەواڵگری لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو و هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەواڵگری سەربازی و جموجوڵی سەربازیی، لەسەر ئاستی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لهبارهوه كرا

وەزیری پێشمەرگە: هاوکارییەکانی بەریتانیا جێی بایەخی زۆرن لەپێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەدا
له دیدارێكدا لەگەڵ رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە جەختی له پاراستنی سهقامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچهكه كردهوه و ڕایگهیاند پێویستیمان به یارمەتی و كاری ههمهلایهنه ههیه

وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونهوه
وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونهوه و هاوکات ئاڵوگۆڕە فەرهەنگی و سیاسی و کەلتووری میتۆدە هەمەلایەنەکان لە نێوان یۆنان و کوردستان بە بایەخ و گرنگ زانرا.

سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بە ناونیشانی (توانایەکی بەهێز سەنگەرێکی بەهێز، هۆشیاری ئەرک و ئامانجمانە) بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

پلەی (٥٧٨٧) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە
بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە،بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە