شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ۱ی٤ی ۲۰۲۱ لەپەیامێکدا، سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لەپشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا.
هەواڵەکان

لهمهراسیمێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی: وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌رك و ماندوبونی به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كات
جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات و بڕیاره له‌دوو رۆژی دادێ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا.

له كۆلێژی ئه‌ركان ئاماده‌كاری بۆ كۆتایی حهوتهمین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازیی ده‌كرێت
كۆلێژی ئه‌ركان، وه‌ك یه‌كێك له‌ناوه‌نده زانستیه‌كانی سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامه له خوله سه‌ربازییه‌كانی و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كۆتاییهێنان به حهوتهمین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازی و پێدانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له بواری سه‌ربازیدا به به‌شداربوانی خوله‌كه.

وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، ئەمینداری گشتی و سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و ڕاوێژکارانی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم و تیمی یاوەری کۆبۆوە.

کولێژی ئەرکانی سەربازی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمی هاوبەش واژوو دەکەن.
کولێژی ئەرکانی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به فێرخوازانی خولێکی تایبەتی لەبواری ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆلی فەرمی بەڕێوەبرد.

جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، کەمئەندابووانی سەنگەر و گه‌لی ئازا‌و خۆراگری كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.

پەیامی وەزیری پێشمەرگە لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
لەم ساڵڕۆژە خەمناكەدا سەری ڕێز‌و نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان دادەنوێنم و دەخوازم بتوانین خزمەتی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان بكەین.
بەڕێزان/ خانەوادەو كەسوكاری مێژوونوسی ناوداری كورد (پ.د. کەمال مەزهەر )
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، نووسەر و مێژوونوسی دیار‌و ناسراوی كورد، پ.د.کەمال مەزهەر، ژیانئاوایی لێ‌کردین، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكارو هەموو رۆشنبیران و گەلی كورد دەكەم.

لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ساتێک بەبێدەنگی وەستاین
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵا و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ رێزگرتن له‌قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه خه‌مناكه ساتێك به‌بێده‌نگی وه‌ستان.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه
ئه‌مڕۆ 16/3/2021 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمیكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان به‌رێوه‌چوو.