شاندێکی کۆلێژی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بە سەرپەرشتی لیوا ڕوکن جواد کازم کەریم ڕاگری کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد
هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە: هیوادارین کۆلێژی جەنگی عێراق چەندین کورسى بۆ ئەفسەرانى پێشمەرگەمان دابین بکات
لەدرێژەی ئەو سەردانەی، کە کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ هەرێمى کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داوە، لەلایەن بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازیان لێ‌کرا.

ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەشداری خولی گەیاندن و فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکاى کرد
ڕائید ئەیوب حەمەدەمین تاقە ئەفسەری بەشداربووی کوردستان و عێراقە لە خوولى (Signal Captain Career course) و (سەركردایەتى و فەرماندەیى گەیاندنى سەربازى) کە دوو خوولی بەهێزە و ئەفسەرانى وڵاتانى هاوپەیمانى ئەمەریكا و ناتۆ تێدا بەشدارن.

وۆركشۆپێكی تایبەت بە سنوورداركردنی چه‌كهه‌ڵگرتن ئەنجام درا
ئەم وۆرکشۆپە کە بە شێوەیەکى داخراو بوو، نوێنەرانى وەزارەتى پێشمەرگە و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و چه‌ند شاره‌زایه‌كی پرسى هەڵگرتنى چەکى تێدا بەشدار بوون و لە شارى سلێمانى بەڕێوە چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه بە جیا لەگەڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆ بووەوە
وه‌زیری پشمه‌رگه لە دوو دانیشتنى جیاوازدا له‌گه‌ڵ هەر یەک لە لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان و کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە کە لە دانیشتنى یەکەم باسى پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه و ڕێفۆرمی سه‌ربازی و پرسی مه‌شق و راهێنانه‌كان کرا و لە دانیشتنى دووەم باسى هەماهەنگی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ژیاری و فەرهەنگی هەرێم و یۆنان کرا.

هاوپەیمانان خوازیارى هاوکاریکردنى كۆلێژی ئەركانە
هاوپەیمان کە چەندین ساڵە هاوکارى هێزى پێشمەرگە، سەردانی كولێژی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد تا بەڵکو بتوانن لە ئایندەدا هاوكاری ئەو کۆلێژەش بکەن.

مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێ کردەوە
پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه و بڕیار وایە بە پێى ئەو پڕۆگرامە لە کاتى خۆیدا ڕاهێنانى هێزى پێشمەرگە ئه‌نجام بدرێت.

پێشمه‌رگه له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیار ده‌كرێته‌وه
لیژنەیەکى هاوبەشی دادگای سه‌ربازی و به‌رێوه‌به‌رایەتی هۆشیاریی نیشتیمانی و بەشى ده‌رمانسازی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست بووە بە مەبەستى هۆشیارکردنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەى ماددەى هۆشبەر و مەترسییەکانی

وه‌زیری پێشمه‌رگه: ملیاران دینارمان گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت
وەزیرى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان باسى لەوە کرد کە به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم و له ڕێگه‌ی دانانی چوارچێوهكی گونجاو بۆ خه‌رجییه‌كان، چه‌ندین ملیار دینار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و بەم نزیکانە لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌كانیان به زیاده‌وه وه‌رده‌گرن.

خولێكی تایبەت بە زانیاری ئۆپەراسیۆنەكان کرایەوە
بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی سەربازی، بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، خولێکی تایبەتى بۆ چەند ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە.