کاتژمێر ٤ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٥/٦/٢٠٢١ى زایینى، لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی هێزێکى وەزارەتى پێشمەرگە کەوتنە بۆسەى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پێنج پێشمەرگە شەهید و چوارى تریش بریندار بوون.
هەواڵەکان

خولی پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات
لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە خولێک بۆ پەرەپێدانی توانای ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن بەکۆتا هات.

هۆڵه‌ندا له پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان

پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی لە داعش پاککردەوە
لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی، کە لەو ماوەیەدا داعش کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەیەک، لەوانە ( نقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسین).

شاندێکی سەربازی شانشینی هۆڵەندا خوازیارى پاڵپشتیی پرسى چاکسازییە لە وەزارەتى پێشمەرگە
پرسى چاکسازى و بەدواداچوونى بەردەوام و ڕاوێژکارى گرنگ و پاڵپشتى، قسە و باس و گفتوگۆى نێوان شاندێکى سەربازى و ڕاوێژکارى شانشینى هۆڵەندا و وەزارەتى پێشمەرگە بوو.

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێم چاویان بە یەکترى کەوت
لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرا لە ئاراكارا میكی هێرۆ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.

وەزارەتی پێشمەرگە خەمبارى خۆى بۆ گیانلەدەستدانى دوو پێشمەرگە ڕاگەیاند
وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئەو دوو پێشمەرگەیەى کە بۆ مووچە دەچوون، بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەست دا، ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە.

جێگرى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عێراق و سوریا هەماهەنگى پێشمەرگە و هێزەکانى عێراقى بە گرنگ وەسف کرد
جه‌نه‌راڵ ڕيچارد بێڵ جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سوریا سەردانى وەزارەتى پێشمەرگەى کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسى وەک هاوکارى و پەیوەندى و ڕیفۆرم لە وەزارەتى پێشمەرگە و دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌كانى هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق کرا.

شاندێکی باڵای فه‌ره‌نسا لەگەڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی مەترسییەکانی داعشیان لەسەر هەرێمی کوردستان کرد
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه و شاندێکی باڵای دەوڵەتی فەرەنسا، پێداگری له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و بەردەواميى یارمەتی و پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگییەکانیان فەڕەنسا له‌گه‌ڵ پێشمەرگە كرایەوە.

ڕاهێنانى هاوبەش تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانى کۆلێژی ئەرکانی پێشمەرگە و جەنگى عێراق بوو لە چوارقورنە
شاندێکی کۆلێژی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقی بە سەرپەرشتی لیوا ڕوکن جەواد کازم کەریم ڕاگری کۆلێژی جەنگی عێراق هاوڕێ لەگەڵ عمید ڕوکن علمی مزوری نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە چوارقورنە کرد