مهراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سهرۆكی دهستهی ئهركانی وەزارەتی پێشمەرگە بهڕێوهچوو، لە مەراسیمەکەدا فەریق روکن عیسا عوزێر لە جێگەی فهریق جهمال محهمهد دەست بهكاربوو.
هەواڵەکان
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە تەواوی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕێوڕەسمی کۆتایی خوولی بەردەوامی و لۆجستی لە میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
خوولی بەردەوامی و لۆجستی لە میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کوتایی هات، کە بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، ٤٠ ئەفسەر و پلەداری بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان تێدا کردبوو
بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی و هێزێکی هاوپەیمانان بانکی زانکۆو لیوای ١٨ی پیادەیان بەسەر کردەوە
شاندی هاوپەیمانان ستایشی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، لە هەنگاونان بە ئاراستەی پرۆسەی ڕیفۆرم و بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی مووچە
وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیکرد لە کۆڵونێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێم
وەزیری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی وپەیوەندییەکان، پێشوازیکرد لە کۆڵونێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێم.
مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە بەردەوامە
سریەی کۆماندۆی لیوای ٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەبنکەی مەشقی دهۆک، دەستی کردووە بە مەشق و ڕاهێنان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و تواناکانیان لە تەواوی بوارەکاندا
سیستەمی DMRی گەیاندن ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
سیستەمی DMRی گەیاندن ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا کە سیستەمێکی ڕادیۆیی گەڕۆکە، بۆ بەستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بارەگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
وهزیری پێشمهرگه: جهخت لهسهر پتهوكردنی زیاتری پهیوهندییهكانمان لهگهڵ سوپای عێراق دهكهینهوه
لە دوو کۆبوونەوەی جیا دا گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر کۆی پڕۆسەکانی چاکسازی و مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان.
وۆرکشۆپی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بۆ ٣٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بۆ ٣٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، تیایدا چەمک و مێژووی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە یاساکە، بۆ بەشداربووان شیکرانەوە
وەزارەتی پێشمەرگە دیزاین و شێوازێکی نوێی بۆ یەکپۆشیی جلوبهرگی پێشمەرگە پێشكهش كردووه
تیمی یەکپۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، ڕەشنووسێکیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە کردووە ، تایبهت به جل و بەرگی سەربازی، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژەی یەکپۆشی جێ بە جێ دەکرێت