Skip to the content

کار و چالاکییەکان

عقید ویلیام دەیڤز، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان وشاندێکی یاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

عمید ی ئەندازیار نەبەز سەڵاح صدیق بەڕێوەبەری چاکسازی،پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ   بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان خستە ڕوو، دواتر داوای هاوکاری وپاڵپشتی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و بەدەستهێنانی دەستکەوت و ئامانجی زیاتر

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لەشاندێکی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەولێر کرد

لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ چارلی راوێژکاری سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر و کۆڵۆنێڵ یان راوێژکاری سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا و ملحقی سەربازی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەولێر کرد.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سڤێن كڕاوسپێ، كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێرو كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كونكل، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوا ده‌كات یۆنان به‌شداربێت له‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

له‌میانەی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی یۆنان، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، بەردەواميى و پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمەرگە دووپاتكرایه‌وه‌.

‎شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوریان کرد.

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەربەست لەزگین سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوریان کرد

راوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هەریەک لەراوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان پرۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ بۆ پێشمەرگە تاوتوێدەکەن.

ئەمینداری_گشتی وەزارەت پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەرو شوێنەکان کرد

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەروشوێن بوەکانی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش کرد.

لەسنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام درا

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا

خولی پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات

لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە خولێک بۆ پەرەپێدانی توانای ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن بەکۆتا هات.

هۆڵه‌ندا له‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان