Skip to the content

هەواڵەکان

کارکردنی پارێزەران لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کارئاسانی بۆ دەکرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری و پشگیری خۆی دەربڕی بۆ هەر کارئاسانیەک کە لەگەڵ چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتدا بگونجێت بۆ کارکردنی پارێزەران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازانی توركی دەکات

باس لە كارەكانی كۆمپانیا توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا وە هەروەها ڕەوشی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابووریەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرەیەكی دیكەی دیدارەكە بوو .

کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکرێت

بەوردی گوێ لەکێشە و گرفتەکانی خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانەی گرفتن لەلایەن حکومەتی بەغداوە باسکران.

کار لەسەر پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت

ئیسپانیا وڵاتێکی گرنگە لەڕووی ئابووری و بەرهەمی ناوخۆیی بۆیە هەرهەوڵێک پێویست بێت جێبەجێی دەکەین تا ئاستی بازرگانی و پیشەسازی نێوانمان پێشبخەین.

کۆنفرانسی داهاتووی ئاستی بازرگانی خشت لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق ئەنجام درا

هه‌رێمی كوردستان لە ئێستادا بە شێوەیەكی ستونی و ئاسۆیی لە فراوان بووندایە و بوونی هەڵمەتێكی گرنگی ئاوەدانكردنەوە لە میانەی كارەكانی كابینەی نۆیەم هاندەرە بۆ بەرهەم هێنان و بازرگانی كردن لە بواری بیناسازی و خشت دا

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی كونسوڵخانەی ژاپۆن کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد. 

بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کۆبۆوە

بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڵێنی هاوکاری و هەمانگی پێدان و هانی دان بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان.

گیر و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێ کرا

تاوتوێی گرفتەکانی بەردەم هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کراو بریار درا بە پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی بریارەکانی کۆبونەوەکە

پەیوەندی بازرگانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی جێی بایەخە بۆ ئێمەو دەمانەوێ زیاتر پەرە بە پەیوەندی بازرگانی بدەین و پرۆژەی  وەبەرهێنا ئەنجام بدەین لە کوردستان.

کار لەسەر پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و لەندەن دەکرێت

هەر هەوڵێک وە دەست پێشخەرییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەبازگانیەکان بە ئامانجی پێشخستنی ئابووری کوردستان هەبێت هاوکار و هەماهەنگی دەکەن.