Skip to the content

هەواڵەکان

دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە

لە ڕۆژانی پشووشدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بەردەوامن لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ھەولێر لەڕۆژانی پشووش بەردەوام کار دەکەن

چەندین کۆگاو شوێنیان بەسەرکرانەوە بە مەستی گەڕان بەدوای خۆراکی بەسەرچوو و ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و گرانی نرخی کەل و پەل.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی قەزای شێخانی کرد و بازاڕی شارۆچکەکەشی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگـــــەڵ قایمقامی شێخان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە کۆبوویەوە و دواتر سەردانی بازاڕی شێخانیان کرد و چەند مۆڵ و مارکێتێکیان بەسەرکردەوە و لەنرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان پرسیەوە

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا زیاتر پەرەی پێ دەدرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند کرد و تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولاکرا.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری فەرەنسی لە ھەولێر، کارئاسانی بۆ بازرگانان و سەرمایەدارانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵگەری فەرەنسا ھەماھەنگی نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و  سەرمایەدارانی ھەردوولایان  تاوتوێ کرد

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان چاودێریی بازاڕەکانی گەرمیان دەکەن

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە درێژەی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن و بڕێک خۆراکی بەسەرچوو ڕادەستی لیژنەکان کران.

ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان دەرکەوت بۆ نانکردن زۆر باش و گونجاوە

لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی لەگەڕان و پشکنین بەردەوامن

لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە گەڕان و بەدواداچوون و پێدانی ڕێنمایی بە کاسبکاران بەردەوامن

کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکرێت

بە مەبەستی کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان و دەستەی گشتیی گەشت و گوزار کۆبوونەوە و چەند بڕیارێک لەم بارەیەوە دەرکرا.

تۆمارنامەی بازرگانی دهۆک لەلایەن بەڕێوبەری کۆمپانیاکانی دهۆک وەردەگیرێت

لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا داتاو تۆمارنامەی ناوی بازرگانی دهۆک ئامادە دەکرێت بۆ وەرگرتنی لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی دهۆک.