Skip to the content

هەواڵەکان

وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێم لە بەریتانیا کۆبونەوە

پەیوەندی بازرگانی و پێشخستنی گرنگە و پێویستە لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتەوە بەجدی کاری بۆ بکرێت و هاوکاری و پشتیوانی وەزارەتی بۆ هەر هەوڵێک لەو بارەوە دەربڕی.

لە هەرسێ پارێزگاى هەرێمدا زیاتر لە١٣٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بڕی گەنمی وەرگیراوى ڕاگەیاند.

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لە ئاستێکی بەرزدان

پەیوەندیمان باشە ئەکرێت و دەرفەتی باشترکردنیشی هەیە ، پێویستە هەردوولا هاوکاربین بۆ ئەو ئامانجە، چونکە لەئێستادا پشکی کۆمپانیا تورکیەکان لەهەرێمی کوردستان لەڕیزبەندی یەکەم دایە لە نێو کۆمپانیا بیانیە تۆمارکراوەکان و ڕێژەی سەدا پەنجا پێکدەهێنێت.

هەوڵ بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین دەدرێت

پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین لەڕێی سەردان وشاندی جیاجیا لەسەرجەم سێکتەرەکانی بازرگانی و ئابووری پەیوەندیەکان باشتر بکەین و ئاسانکاری بۆ جوڵە بازرگانیەکان و گەشەی پیشەسازی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان بکەین.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد

پرسی هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی و دابینکردنی بەشە سووتەمەنیی پێویست بۆ کارگەکانی کوردستان باس کران.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق لە بەغداد کۆبوویەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و ئەوبابەتانەی هاوبەشن لەنێوان هەرێم و بەغدا.

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیی لە شاندێکی ئەكادیمیی زانكۆی سۆفیای بولگاریا کرد

گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی پەیڕەوی ئەكادیمی لە بواری بیزنس و پرۆژەكانی ئابووری لەنێوان وڵاتی بولگاریا و هەرێمی كوردستان کرا.

حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی هەولێر بەشداریی لە حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

شاندی بازرگانی ئەڵمانیا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندێکی فەرمی بازرگانی ئەڵمانیا و لەکۆبوونەوەیەکدا باسیان لە هەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد.