هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و گونجاوی ئابووری و سیاسیی هەیە بۆ بازرگانی و خستنەگەڕی سەرمایە.
هەواڵەکان
بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک لە دهۆک دەستی پێ کرد
دەستپێکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک ڕاگەیەنرا.
ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران بەردەوامە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی سایلۆی قوشتەپەی کرد
یەکەمین پێشانگەی بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە
لەو پێشانگەیەدا بەڵێنی ئاسانکاریی هەناردەى کشتوکاڵی بە جووتیاران درا.
بۆردی گەشەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی لەسەر پڕۆسەى هەمەچەشنکردنی داهات بەردەوامە
كۆبوونەوەی بۆردی حكومی بۆ ڕێكخستن و گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی بە ئامانجی پەرەپێدانی ئابووری و زیادكردنی داهات لە ڕێگەی سەرچاوەی جیاوازەوە بەڕێوە چوو.
ئامادەکاری بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ جووتیاران دەکرێت
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پابەندبونیان بە ڕێنماییەکانی هەر دوو وەزارەت و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەو پرۆسەیە و هەوڵەکان بۆ ئامادەکاری پێشوەختە کرا.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون کرد
سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی کرد
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد
باس لە پلان و کارەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ پاراستنی ژینگە کرا.
تۆماری ناوی بازرگانی و كۆمپانیاكان لە نێوان هەولێر و بەغدا رێك دەخرێت
بەڕێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی عێراق كۆبوونەوە و تاوتوێی هاوسەنگی تۆماری ناوی بازرگانی و كۆمپانیاكانیان كرد.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق کۆدەبنەوە
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان بەڕێی ڕێکخستنەوەی یاساکانی تایبەت بە گەشەپێدانی پیشەسازی و چەند ڕێکارێکی ئیداری پێویست کە لەڕێگەی لیژنەی هاوبەشی هەردوولاوە کاری لەسەر دەکرێت.