Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی فەرمانگەکان کرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندوو بوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان لە ڕاپەڕاندنی کاروبا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە د.فریاد فازڵ کرد

ئەمرۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە د.فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین کرد. لە دانیشتنێکدا کە د.کارزان خواڕەحم، راوێژکاری خوێندنی باڵا و پەوروەردە ئامادەی بوو، وێڕای پیرۆزبایی لێکردن بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی سەرۆککوماری ئەڵمانیا، بۆ توانا و لێهاتوویی رۆڵی د.فریادی بەرز نرخاند لە بواری زمان و ئ ...

‎ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەکات

‎ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ( 100) مین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.‎لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە 2023/1/11 تاوتوێ کرا . ...

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆی دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بەرئەنجامی سـەردانی شـاندی حکـومەتی هەرێمـی کوردسـتان بە سـەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ســـەرۆکی ئەنجومەنی وەزیـــ ...

دکتۆر ئومێد سەباح و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەوە پێشوازی کرا ، لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ...

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن . ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵ ...