Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمجالی و شاندی یاوەری کرد.   لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرایەوە، بەردەوامی پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی لە ھەموو بوارەکاندا بە جەختی لێکرایەوە.   ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەن ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی وەرزشی عەرەبی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی وەرزشی عەرەبی کرد کە پێکھاتبوون لە ، د.عبدالهادی ئەلشەیب، سەرۆکی یەکێتی عەرەبی و کوێتی بۆ تۆپی بالە ، جیهاد عیسا، جێگری سەرۆکی یەکێتی عەرەبی و ئوردنی بۆ تۆپی بالە ، عەلی حەیدەر خەلیفە ،ئەندامی ئەندامی یەکێتی عەرەبی و لوبنا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان ، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی نوێی تورکیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پەیو ...

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا تاووتوێ دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێکهینانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەکات و داواش دەکات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بکرێت و پێداویستییەکانی دیکەی دابین بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەری 2022، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن دکتۆر موحەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازی لێکرا، پەیوەست بە سەردانەکە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان کۆب ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کرد کە پێکھاتبوون لە ژەنەراڵ جای گارنەر، ژەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکا و ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای HKN و مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ناوبراو لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئاما ...