Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئیمیلیا جۆرجیۆڤا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سویسرا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراو ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی ومەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر وبنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرا.سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارا ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم. هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2 ...

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا. بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار ...

سەرۆکی حکومەت: پەرەپێدانی كشتوكاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابووری

ئەمڕۆ سێشەممە 5/30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی کارگەی شیرەمەنیی زۆم لە گوندی ژاژۆک-ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەدەچوو. سەرۆکی حکومەت کارگەکەی کردەوە و بەشەکانی بەسەرکردنەوە. کارگەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران. ئێست ...