Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زیری كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا كۆبوونه‌وه‌

بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی میکانیزمێکی گونجاو، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.

ئامادەکاری بۆ سازدانی دووەمین پێشانگەی هاوبەشی کشتوکاڵی لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دەکرێت

لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عیراقدا ئامادەکاری و هەماهەنگی دەکرێت بە مەبەستی کردنەوەی دووەمین پێشانگەی هاوبەشی کشتوکاڵی

کاپتن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، سەردانی بریکاری وەزارەت دەکات


لە دیدارێکدا باس لە کاروباری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و چۆنیەتی کارکردن و هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم فڕۆکەخانە کشتوکاڵیە و سوود وەرگرتن لێی بۆ مەبەستی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان و بەکارهێنانی لە بواری ڕاهێنانەکاندا کرا.

کەریم سلێمان، پێشوازی لە قایمقامی قەزای باتوفە كرد

 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ قایمقامی قەزای باتوفە باسیان لە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرە کرد

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی دەڤەری بیتوێن کرد

ڕۆژی  پێنجشەممە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە ، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی سنووری بیتوێن و ڕاپەرین

بێگەرد تاڵەبانی و داواکاری گشتی ، پرسی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی تاوتوێ كرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی حاکم (کاوە فه‌تحی مه‌عصوم )و ستافێکی دادوەران ، سه‌باره‌ت به‌ نەهێشتنی زێدەڕۆییەکان لەسەر زەوی کشتوکاڵی و بەنداو و ڕووبارەکان و دارستان و پاوان و لێدانی بیری نایاسایی كۆبوونه‌وه‌

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری کرد

ڕۆژی سێشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری

بێگەرد تاڵەبانی و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ، ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و تیمێکی هاوکاری

سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی، لە سنووری (ڕاپەڕین ، سۆران ، زاخۆ )کرانەوە

لەپێناو گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی کشتوکاڵی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران ، سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی (ڕاپەرین ، سۆران ، زاخۆ ) کرانەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى کرد

دوێنێ دووشەمە ، ٢٠٢٢/٦/١٣بێگەرد تاڵەبانی وزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.