Skip to the content

هەواڵەکان

حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیکرد لە وێرنەر کراوس و شاندێکی هاوڕێی لە وەبەرهێنەرانی کۆمپانیای( AMIRA) ی ئەڵمانی

هێنانی تەماتە و خەیار لە عێراقەوە قەدەغەکران

هێنانی تەماتە و خەیار لە عێراقەوە قەدەغەکران

ڕێکارەکانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە لە ئێستادا هەیە و بەڕێوەچوونی مەراسیمی قوربانیکردن بەشێوازێکی تەندروست و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند ڕێکارێک بڵاو دەکاتەوە

دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی جیۆلۆجی دەڕەخسێندرێت

ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی جیۆلۆجی هاوتەریبی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی دامەزراندنی سەرپەرشتیاران بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ کرا

لە دەشتی بیتوێن پڕۆژەیەکی چاندنی سۆیا ساڵانە (٣) تۆن به‌رهه‌مدێنێت

 بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە کامەران کەریم جوتیاری نموونەیی لەگوندی گردجانی دەشتی بیتوێن، کە خاوەنی پڕۆژەیەکە لە چاندنی بەرهەمی سۆیا، پڕۆژەکەی لە سەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی کشتوکاڵی چاندووە بە شێوازی دەنک و وەشاندن، کە ڕێژەی بەرهەمی (٣) تەنە لە ساڵێکدا

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە دۆخی بەڕێوەبردنی نەمامگەکان دەکۆڵێتەوە

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی بەڕێوەبردنی نەمامگەکان و ئاستی بەرهەمهێنان و کێشە و داواکاریەکانیان، بێگەرد تاڵەبانی نەمامگەی جوانکاری عەنکاوە و بەڕێوەبەرایەتی باخداری هەولێر و نەمامگەی( گوڵان ) ی بەسەرکردەوە.

دۆخی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا


بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان،
بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری هەرسێ بەنداوی( دوکان ، دەربەندیخان ، دهۆک ) ئەنجام درا

کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممه‌ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و تیمی نووسینگەی وەزارەت ، لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا 

دۆخی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ كرا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم و  وەفدی باڵای وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بەڕێوەچوو

پڕۆژەی پەلەوەری سیروان لە هەڵەبجە، ۲۰۰ هەلی کار دەڕەخسێنێت

بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، پڕۆژەی (پەلەوەری سیروان)ی بەسەرکردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاڤیکەڵچەر سەرپەرشتی دەکرێت