Skip to the content

هەواڵەکان

تاوتوێی چەند پڕۆژەیەک لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کران

ئەمڕۆ دووشەممە ،2022/9/26 بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبۆوەو
چەندین بابەت و پڕۆژی گرنگ و ستراتیژی تاوتوێکرا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

بەنداوی خنس لە دوا قۆناغی تەواوبوونیدایە

ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەندا و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، سەردانی پرۆژەی بەنداوی خنسی کرد.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکێکی ئیسلامی لەسەر بەخشینی قەرز بە جووتیاران ڕێکدەکەون

بەمەبەستی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی نوێنەرایەتیی بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆکرا. 

لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری دەکات

ئەمڕۆ شەممە ،2022/9/17 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری ،بەبەشداری نوێنەرایەتی سەدان کۆمپانیا و کەسایەتی و وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆی

هەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵدا سوود لە سوید وەردەگرێت

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی سویدی کرد و چەندین پرس ئاڵوگۆڕ کران.

بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی پاوانی سلێمانی دەکرێت

تیمێکی هۆبەی پاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی کارەکانی ساڵانی رابردووی هۆبەکەی بەسەرکردەوە. 

٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دینار بۆ بەنداوی خنس لە دهۆک تەرخان کرا

بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس ٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دینار تەرخان کرا.

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی "ڕووناک شاڵی" لە سلێمانی بەڕێوەچوو

مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی رووناک شاڵی بۆ پێدانی رێز و پێزانین بەڕێوەچوو.

کار بۆ کاراکردنی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ سێ شەمە ، 2022/9/13 بە سەرپەرشتی کریم سلێمان بریکاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی بەرەوپێش چوونی بیرۆکەی بەرەو پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان بەرێوەچوو