پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان و بابەتی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران و کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق باس و گتوگۆى نێوان هەردوو وەزیر بوون.
هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تاقیگە و پشکنینی دەروازە نێودەوڵەتییەکان یه‌ك دەخات
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەڕێگەی لێژنەیەکی باڵاى وەزارەتەکەیەوە بڕیارى لەسەر چاودێری و بەدواداچوون بۆ کاروباری سنوورەکان و پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی کارکردیان دا.
وەزارەتی کشتوکاڵ خوازیارى پەرەپێدان و باشترکردنى بەرهەمى سەوزە و ئاژەڵى ناوخۆییە
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە هاوبەشی هەر یەک لە کۆمپانیای جەمرەی تورکی و وەبەرهێنەرێکی کوردستانی، دوو سیمیناری گرنگی بۆ هەردوو بەرهەمى سەوزە و سامانى ئاژەڵ پێشکەش کرد بە مەبەستى زیادکردن و باشترکردنى بەرهەمى ناوخۆیی.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: پڕۆژەی بەبازاڕکردنى گەنم بیرمان دەخاتەوە به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت یه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە پارێزگاى سلێمانى گوتى "پڕۆژە‌کە دڵنه‌وایی ده‌داته هه‌موو جووتیارانی كوردستان به گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت".
له گه‌رمیان گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌درێت
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران سەردانی دوو جوتیاری نموونەییان کرد کە بەرهەمی خۆماڵییان لەسەر زەوییەکانگان چاندووە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: کێشەى گەنمی جوتیارانی پارێزگاى دهۆک چارەسەر دەکەین
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە پارێزگاى دهۆک چاسەرەى کێشەى وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی دهۆکى کرد بەوەى کە بڕیاری دا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ڕاسپێردارو، گەنمی جوتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن و له نزيكترين كاتيشدا كۆمپانياى مۆڵەتپێدراو پڕۆژەی به بازاڕكردنى گەنمی جوتياران بخاته بوارى جێبەجێكردن و بەردی بناغەی پڕۆژە‌کە لەم پارێزگایە دابنرێت.
وه‌زارەتى كشتو‌كاڵى هەرێم بەشدارى پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان ده‌كات
ێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای وەزارەت پێشوازیی لە نه‌سرووڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەیهەوێت لە ڕێگەى سێ پرۆژە یاسا‌وە هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان بڕەخسێنێت
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ حکومەتى هۆڵەندا لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى دەیان پڕۆژە و کارى کشتوکاڵى کە کاریگەرییان لەسەر ژێرخانى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا سێ پڕۆژە یاساى ئاراستەى پەرلەمان کردوون کە هەلێکى گەورەى کار دەڕەخسێنن بۆ دەرچووانى بەشى کشتوکاڵ.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو قه‌ده‌غه ده‌كات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به نووسراوێکی فەرمى ژمارە ٢٦١٦ى ڕێکەوتى ٢٥/٤/٢٠٢١ى زایینى، سه‌رجه‌م سەربڕخانەکانی پەلەوەری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژەى ٩ بەنداوى ڕاگەیاند کە تواناى بەرهەمهێنانى ١٠٠٠ مێگاوات کارەبایان هەیە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پرۆژە‌ی په‌ره‌پێدان و دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیجی و دوو پڕۆژەی ئاودێری ڕاده‌گەیەنێت