Skip to the content

هەواڵەکان

لە ڕێگەی ئەو بەنداوانەی لە کوردستان دروست دەکرێن، زۆرترین بڕی ئاو گل دەدرێتەوە

ڕۆژی یەک شەمە ، 2021/10/17 لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵاو پەیوەندیداری وەزارەت لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری دروستکردنی( 12 ) بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە 

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان كۆبۆوه‌

ڕۆژی یەک شەممە ،2021/10/17  لە دیوانی وەزارەت بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشوازی کرد لە د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ درا

ڕۆژی سێشەممە 2021/10/12 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ  ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی لە عێراق

ڕۆژی 2021/10/3 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری شاندێکی وەزارەت بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی، کە لە لایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی( ICC) بۆ بازرگانی لە عێراق بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و گرووپی کۆمپانیاکانی ئوکرانیا ڕێکخرابوو

کارگەی ئاردی خۆشناو کرایەوە

له‌ شاری هەولێر  کارگەی ئاردی خۆشناو كرایه‌وه‌ كه‌ 13 کارگە و سایلۆ لەخۆ دەگرێت و ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تەن ئارد و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی هەیە و ئه‌م  پڕۆژەیە دەرفەتی کار بۆ سەدان گەنج و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕه‌خسێنێ

بێگەرد تاڵەبانی لە لەندەن بەشداریی کۆنفرانسی بووژانەوەی ئابووری عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٧ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی  بووژانەوەی ئابووری عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا

بڕی شازدە ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردن و دروستكردنی به‌نداوه‌كان ته‌رخانكراوه‌  بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت

هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا

لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر

ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی كۆبۆوه‌

بڕیاره‌ کە تیمی کۆمپانیای كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی  پرۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بکەن  بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵی وەکو فاکتەرێکی بەهێزی ئابووری و پیشەسازی له هەرێمی کوردستان

کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا به‌ڕێوه‌چوو

 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا