Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زیری كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبۆوه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بابه‌تی زەویە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان تاوتوێ كرا

بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان پێشوازی لە گروپی کۆمپانیای "نهار الاوراد" دەکات

جەختکرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و دابینکردنی هەلی کار

بەغدا ٣٧٥ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداری لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای دانانی پلانی کشتوکاڵی دەربارەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران لە بەغدا کرد

ڕێکخراوی (ZOA) ی هۆڵەندی (١٥) پڕۆژەی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە (رۆبێرت بۆنشخانسکر )نوێنەری رێکخراوی (ZOA)ی هۆڵەندی لەهەولێر

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، چەندین بابەتی کشتوکاڵیی لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەندا باسکرد

بێگەرد تاڵەبانی لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتی هۆڵەندا ، بەهاوڕێیەتی  ژوان صابر بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ، لە لایەن بەرپرسانی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هۆڵەندا پێشوازی لێکرا

شێوازی داچاندنی داپۆشراو و دڵۆپاندن لە پڕۆژە کشتوکاڵیەکان پەیڕەو دەکرێت

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، پێشوازیکرد لە یارا خالد شحروری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لەعێراق و شاندێکی کۆمپانیای ئیکۆکۆنسوڵت.

کێشە و گرفته‌كانی کەرەنتینە ڤێتێرنەرییەکان تاوتوێ كرا

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین دۆخی کەرەنتیە ڤێتێرنەرییەکان لەسەر ئاستی مەزرەکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو

بریکاری وەزارەت لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانی كۆبۆوه‌

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانی كرد و پلان و ئاڵنگاریەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ باسیان لێوه‌ كرا

کێشەکانی کەرەنتینە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا

 بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین دۆخی کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان و چۆنیەتی پشکنینی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو

هەنگاریا پشتیوانیی لە بەرەوپێشچوونی سێکتەری کشتوكاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە ئەنتێلا تۆت کونسوڵگەری گشتی هەنگاریا لە هەولێر و میکلوش کالای بەرپرسی بازرگانی و ئابووری هەنگاریا.