دوای ئهوهی پشكنینی فیزیایی بۆ دوو باری بهرههمی كشتوكاڵی هاورده كراو كرا له تاقیگهكانی كهرهنتینهكانی مهرزی باشماخ، دهركهوت ئهم بهرههمانه شیاوی خواردن نین، گهڕێندرانهوه بۆ ئهو وڵاتانهی کە لێوهی هاورده كرابوو.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
بێگەرد تاڵەبانی، بۆ پاڵپشتی لە کۆنفرانسی ئاو بۆ داهاتوو پێشوازی لە ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی کرد
ڕۆژی سێشەممە 2021/10/26 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی ،کە وەکو ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی ئەڵمانی ماوەیەکە کار دەکەن لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی (ئاو بۆ داهاتوو )لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان .
دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە
ڕۆژی چوار شەممە 2021/10/20 لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە کردنەوەی دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک
بێگهرد تاڵهبانی ڕۆڵی پزیشكانى ڤێتەرنەرى لە پاراستنى كۆمەڵگه بەرز دەنەرخێنێت
بە بۆنەى ڕۆژى جیهانيى پزیشكى ڤێتەرنەرى, بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، سهردانی چهند پرۆژهیهكیان كرد له شاری ههولێر
دوای ئهوهی رۆژی ٢٠٢١/٣/٢٨ لەسهر بانگهێشتی بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، به مهبهستی ههماههنگی زیاتری نێوانیان شاندێكی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق سهردانی ههرێمی كوردستانیان كرد، له دووهم رۆژی سهردانهكهیاندا و بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە پێشکەوتن و گرفتەکانی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان چهند پرۆژهیهكیان له شاری ههولێر بهسهركردهوه ،لهوانه سەربڕخانەکانی (هەولێر، مەیاس ، شیمال وئیعتماد )و پرۆژەی ڕێباز بۆ هێلكهو مریشك ،ههروا کارگەکانی ئالیکی اربیل فیت و باراش و عەلوەی کۆن و تازەی هەولێر و پرۆژەی گەورەی خانووەکانی پلاستیکی و شووشەیی گرین سۆف.
به مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوانیان، وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سهردانی ههرێمی كوردستان دهكهن
رۆژی ٢٠٢١/٣/٢٨ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی وەزارەت پێشوازیان کرد لە وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە سەرپەرشتی د.حسێن علی سعود راوێژکار و بەیاوەری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار.
باڵیۆزی ئیسپانیا سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دەکات
رۆژی ٢٠٢١/٣/٢٨ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و راوێژکارو ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت پێشوازیی کرد لە ( هانسی ئیسکوبار) باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق و( خوان فرنادیز راموس) نوێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی Hispasur و سەرۆکی سەنتەری بازرگانی لەهەولێر.
شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەردانی سێ کێڵگەی کشتوکاڵیان لە وڵاتی ئوردن کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ لە کۆتا ڕۆژی خۆیان لە وڵاتی ئوردن، شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو، سەردانی سێ کێڵگەی کشتوکاڵی پێشکەوتیان کرد لە ناوچە جیاجیاکانی ووڵاتی ئوردن.
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەشداری لە خولێکی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی IHD سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردن دەکەن
ئەمڕۆ هەینی 2021/3/12 بەبەشداری شاندێک لەفەرمانبەرانی وەزارتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و چەند دکتۆرێکی کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک و سلێمانی و چەند وەبەرهێن و جوتیارێکی کوردستانی سیمینارێک بەناو نیشانی( پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵی) لە لایەن کۆمپانیای ئیکۆ کونسوڵت لە هۆتێل(کۆرب) لەعەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە چوو.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021.