Skip to the content

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزارەت لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە

بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی وەزارەت،  کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

دووەمین ڕاگەیەنراوی تایبەت بە کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان

هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق، 
 کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەیی دەربڕیوە بەهەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە 

عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵیی کرد لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، ئامانجی سەردانەکەش بۆ ئەوە بوو تا لە نزیکەوە ئاگاداری ئامادەکاری و بەرەو پێشچوونەکان بێت

ڕەشنووسی یاداشتێکی ئامادەکراو پێشکەشی شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت

شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەخی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاهێنان و توێژینەوە و ڕێنمایی و پیشەسازی دەرمان و سیستەمی نوێی خانووی پلاستیکی و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی تەندروست گفتوگۆ دەکەن

له‌ ڕێگەی ڕێکخراوی (USAID) ه‌وه‌ هاوكاریی سێكته‌ری ئاو ده‌كرێت

بارودۆخی به‌نداوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و پلان و ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو تاوتوێ کرا

بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ،بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری دەکەن لە شانزەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئێران

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی دەکەن

ئاسایشی خۆراک و ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت پێشوازیی کرد لە د.میثاق بریکاری وەزیر و د.هادی بەڕێوەبەری گشتیی بە بازاڕکردن لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق

له‌ سلێمانی وۆرک شۆپێک دەربارەی کارایی و پاراستنی ئاو به‌ڕێوه‌ چوو

لە هۆڵی ڕێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی وۆرك شۆپێک بەڕێوە چوو لە لایەن ڕێکخراوی ئیکۆکۆنسڵتی هۆڵەندیەوە دەربارەی ( کارایی ئاو و پاراستنی لەڕێگەی بەکارھێنانی تەکنیکە داهێنەرەکانی ئاودێری و دڵۆپاندن).

کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری لە هەڵەبجە بەڕێوه‌چوو


 برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی و بە باڕازکردن و بانگهێشتکردنی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری بۆ پاڵپشتی جوتیاران و  بەگەڕخستنی کارگەی پیشەسازی کشتوکاڵی، ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ بوون كه‌ له‌ کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری لە پارێزگای هەڵەبجە خرانه‌ به‌رباس