Skip to the content

هەواڵەکان

کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا

عبدالرحمن خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کرد لە بەنداوی دوکان

لە شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوە و چوار گەنجینە دروست دەکرێت

لە گردەبۆری شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوەی گەنم بە توانای (10بۆ15تۆن) گەنم لە کاتژمێرێکدا و چوار گەنجینە لەسەر بودجەی گەشەپێدان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دروست دەکرێت.

لیژنەی هاوبەشی ڕاوێژکاری هۆڵەندی و کوردستان تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی پلانی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ دەکەن

 کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ  بەڕێوەچوو لە نێوان لیژنەی ڕاوێژکاری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندی تایبەت بە بابەتی داڕشتنی  سیستەمێک بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان. 

ھێڵە‌كانی گرادۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی دارستانە‌كان لە‌ سووتان، بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌، ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنیان دە‌ستیپێكردووە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسییە‌كانی ئاگركە‌وتنە‌وە‌ لە‌نێو دارستانە‌كاندا.

هێڵەکانی ئاگربڕ لە دارستانەکانی سلێمانی نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکان لە سووتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی هەڵمەتی ئاگربڕى دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لەنێو دارستانەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی پەیامی ژینگەدۆستی ڕادەگەیەنێت

لە ڕێى پڕۆژەیەکی فۆتۆگرافییەوە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی پەیامی ژینگەدۆستی ئاراستەى هاووڵاتیان دەکات و هەمووان هۆشیار دەکاتەوە لەبارەى گرنگی دارستانەکان و سەوزایی

هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەل و پەلە کشتوکاڵییەکان بۆ جوتیاران تاوتوێ کرا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵیەکان، بێگەرد تاڵەبانی  کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری تایبەتی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا و نوێنەری یەکێتی جوتیاران و تیمی پەیوەندیداری وەزارەت 

سیمینارێک بۆ ناساندنی پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوە چوو

لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو،  لەلایەن کۆمپانیای (Great Gate ) سیمینارێک دەربارەی ناساندنی پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو ،بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشكه‌ش كرا

باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هه‌ڵگیرا

لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو،  بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ  ، ئه‌م بڕیاره‌ش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردنه‌ له‌ بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور