Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

کارگەیەک ڕۆژانە (400) تۆن گۆشت و خواردەمەنی دەخاتە بازاڕەکان

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکارى گروپی کۆمپانیاکانی تانج دەکات

حکومەتی ئەڵمانی پشتیوانی لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوا لە کونسوڵی ئەڵمانیا دەکات پاڵپشتی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی بکەن، بە دابین کردنی بنەتۆ و تەرزەکانی تری کشتوکاڵی ئەڵمانی

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نرخی یەک تۆن بنەتۆ بۆ (530) هەزار دینار دادەبەزێنێت

 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک پاڵپشتییەک بۆ جوتیاران، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، سەردانی چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵییان لە وڵاتی هۆڵەندا کرد

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ وڵاتی هۆڵەندا لە بەرواری 25/10 بۆ 29/10 سەردانی سەنتەری کشتوکاڵی جیهانییان کرد

یەکەمین کۆنفرانس و پێشانگای کشتوکاڵ و بەروبوومی ئاژەڵی لە نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی، یەکەمین کۆنفرانس و پێشانگای کشتوکاڵ و بەروبوومی ئاژەڵی  لە شاری هەولێر کرایەوە، پێشانگاکە لە لایەن کۆمپانیای مجد الاعمال سەرپەرشتی دەکرێت و  ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەێنێت.

بنەتۆکانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری پێشکەوتوو دەرمان و پشکنینیان بۆ دەکرێت

بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی داچاندنی گەنم لە ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری تایبەتمەند بەردەوامە لە دەرمانکردن و پشکنینی بنەتۆی پێویست بۆ جوتیارانی ناوچەکە

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ درا

ڕۆژی سێشەممە 2021/10/12 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ  ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

کارگەی ئاردی خۆشناو کرایەوە

له‌ شاری هەولێر  کارگەی ئاردی خۆشناو كرایه‌وه‌ كه‌ 13 کارگە و سایلۆ لەخۆ دەگرێت و ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تەن ئارد و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی هەیە و ئه‌م  پڕۆژەیە دەرفەتی کار بۆ سەدان گەنج و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕه‌خسێنێ

بڕی شازدە ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردن و دروستكردنی به‌نداوه‌كان ته‌رخانكراوه‌  بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت

هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا

لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر