ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی حسێن حەمە کریم بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بەوەکالەت و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی وەزارەت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەندیکاکانی پزیشکانی ڤێتەرنەری لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو.
کار و چالاکییەکان
خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژمارەیەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و راهێنانی کشتوکاڵی، خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژماریەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران لەلایەن کۆمپانیای نهار الاوراد کردەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێم پێکدەهێنێ
ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەمیانی کۆبونەوەکان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و دواین کۆبونەوەیان لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواتر کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەچڕی جەختی لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردبۆوە بە نرخی پالپشتی کراو (مدعوم ).
نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەم دەكرێتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.