Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک و کشتوکاڵ هەماهەنگی دەکەن

بێگەرد تاڵەبانی لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی رێکخراوی FAO لە عێراق و ئەو شارەزایانەی بواری ئاسایشی خۆراک کرد کە لە هەرێمی کوردستانن.

ئەمریکا پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  پێشوازیی لە ئێرڤ هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرد.

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی هاوبەشی توێژینەوەی کشتوکاڵی واژوو کرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2022/12/5 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، مەڕاسیمی واژۆکردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن ئەنجامدرا، لەگەڵ دەستەی جێبەجێکاری کۆمپانیای (گرین ئێست لاند )، بەمەبەستی هێنانە کایەی دامەزراوەیەکی هاوبەشی کارکردن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی واژۆکرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ، 2022/12/4 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، مەڕاسیمی واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن ئەنجامدرا لەگەڵ خاوەندارێتی گروپی کۆمپانیای (هارون).

زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە دوای واژۆکردنی  یاداشتی لێک تێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی
زیاتر لە 300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە  مامەلەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە.

شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئیمارات چەند دیدار و کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا

بێگەرد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتوون لە ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار ، بەبانگهێشتێکی فەرمی ووڵاتی (ئیمارات) سەردانی ئەو وڵاتەی کرد 

بریکاری وەزارەتی گشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ تیمێکی باڵای رێکخراوی (IFC) کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ،2022/11/22 بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ تیمێکی بالای رێکخراوی IFC نێودەولەتی بەرێوەچوو .

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پرسی باران و زەویی دێمی و کشتوکاڵ بەڕێوەچوو

لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو ۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمی واژۆکردنی ١٠‌ پۆند و پڕۆژەی ئاودێری لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، 2022/11/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پڕۆژەکانی ئاودێری، مەڕاسیمی واژۆکردنی (10)‌ پۆند و پڕۆژەی ئاودێری لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا

بەدروشمی پەرژینی بکە بەدرەخت، هەڵمەتی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام راگەیێندرا

رۆژی  سێ شەممە٢٠٢٢/١١/١٥بەئامادەبونی بێگەرد تاڵەبانی هەڵمەتی نیشتیمانی نەمام رواندن، بەدروشمی پەرژینی بکە بەدرەخت لە هەولێر، قەزای خەبات لە سەر زەوی جوتیارێک لە گوندی کەورەبەن بەڕێوەچوو.