Skip to the content

هەواڵەکان

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی تورکیا دەکەن

ئەمرۆ پێنج شەممە 28/1/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا،بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه رچاوەکانی ئاو، شاندێکی باڵای وەزارەت و ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانیسەردانی ووڵاتی تورکیا دەکەن.

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لە سۆشیال میدیایی کشتوکاڵی کاردەکەن

بۆ مەبەستی هەماهەنگی و ئاگادار بوون لە سەرچاوەکانی زانیاری و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان راگەیاندنی وەزارەت و هەموو ئەو پەیچ و ئەکاونت و سایت و بەرنامە و لینکانەی کە لە بواری میدیایی کشتوکاڵی کاردەکەن، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەت خوازیاری پشتیوانی و بەهێزکردنی ئاراستەی میدیایی کشتوکاڵیە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی یاداشتی داواکاری نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی خۆی بۆ ئەم داواکاریەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوەو جەختیش لە جێ بەجێ کردنی داوەکاریەکە دەکاتەوە.

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری دەکەن

ئەمڕۆ رێکەوتی 21/1/2021 ،لەشاری سلێمانی هەریەک لە بەڕێزان شەیما جلال کوێخا، ڕاوێژکاری وەزارەت و رحیم حمید عبدالکریم، نوێنەری وەزارەت لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وەکو شاندێکی نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری، کە لە هۆتێل داوا بەڕێوەچوو.

لێژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ 2021/1/20 لە ب.گ .سامانی ئاژەڵی و ڤێتەرنەری، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە و پسپۆڕان وسەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتەرنەری پارێزگاکان وئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمان، سەفین ئاغا گەردی و عوسمان سێدەری، لە لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و ڕاوێژکاری لێژنە جەنگی ئیبراهیم ونوێنەرانی جوتیارانی دەڤەری بەڕانەتی.

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لەجوتیارێکی نمونەیی دەکات

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە فەرەیدون نامدار جوتیاری نمونەی لە شاری هەڵەبجە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین دەکات

ئەمڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە نی روچی کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین و وەفدێکی یاوەری کرد.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی فێترنەری و سامانی ئاژەڵ و بەڕێوەبەری راگەیاندن لەگەڵ کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان کۆبویەوە.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە د.جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری راگەیاندن پێشوازی کرد لە د.جوتیار عادل وتەبێژ و بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.