هاونیشتیمانیانى ئازیز بهبۆنهى هاتنهوهى جهژنى نهتهوهیى نهورۆز و سهرى ساڵى تازهى كوردى جوانترین چهپكه گوڵ و نێرگزى بههارى نیشتیمانى ئازیزمان پێشكهشى خهڵكى كوردستان دهكهین، نهورۆز وهرزى سهركهوتن و بهرخودانه، وهرزى ئاشتى و نوێبونهوهیه، ڕهمزى بهرهنگاربوونەوەی ستهم وداگیركارییە و پهیامى سهركهوتن و ئازادییە.
هەواڵەکان
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موفتی میسڕ و سەرۆکی لیژنەی ئایینی پەرلەمانی کۆماری میسڕ کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ١٦⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری میسڕ چاوی کەوت بە موفتی کۆماری میسڕ د.شەوقی عەلام، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە بارەی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا و برەودان بە پەیوەندییەکان دوپاتکرایەوە. دواتر موفتی کۆماری میسڕ سوپاسی ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستانی لە بڵاوکردنەوەی میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا و ڕۆڵی مامۆستایانی پایەبەرزی کوردستانی بە بەرزی نرخاند، دواتر تیشك خرایە سەر گرنگی ڕۆڵی پەیمانگای کوردستان بۆ وتارخوێنان و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی. لە کۆتاییدا موفتی میسر ژمارەیەك پەڕتووکی زانستی شەرعی و فیقھی ئیسلامی بە دیاری بەخشییە مامۆستایانی بەڕێزی کوردستان.
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لە میسڕ لەگەڵ سکرتێری کۆمەڵەی مەقدیس و ژمارەیەک لە کریستیانەکان كۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە درێژەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی میسڕ چاوی كەوت بە ئەنبا دانیال ئەسقەف، سکرتێری کۆمەڵەی مەقدیس و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کریستیانەکانی قاهیرەی پایتەخت.
د. پشتیوان سادق بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکی حکومەتی گەیاندە شێخی ئەزهەر
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری میسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بەشێخی ئەزھەر د.احمد طیب
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی وەزارەت بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، پ .ی.د دیارجباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و بەوەکالەت ھەروەھا بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی ئەوقاف بەڕێوە چوو
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دیدارێکی لەگەڵ وەزیری ئەوقافی کۆماری مسر ئەنجامدا
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەپەراوێزی کۆنگرەی دیالۆگی ئاینەکان، لەکۆماری میسڕ، چاوی کەوت بە د.محمد موختار وەزیری ئەوقافی میسڕ.
مسر-قاھیرەی پایتەخت وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیالۆگی ئایینەکان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 لەسەر بانگھێشتی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی مسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی سی و یەکەمینی نێودەوڵەتی دیالۆکی ئایینەکان دەکات.
پیرۆزبایی
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی (برۆنایا) جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایان و پەیرەوانی ئایینی(سابیئەی مەندائی) لە کوردستان و جیھان دەکەین.
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە قونسوڵی مسر دەکات
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە محمد وجە حجازی کونسوڵی مسر لەھەرێمی کوردستان.
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لەئۆفیسی سەرۆک وەزیران، کونسولی گشتی هەنگاریا لە هەولێر دەکات.
ئەمڕۆ دووشەمنە 2021/3/8 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادە بوونی زێندین مولود بریکاری وەزیر پێشوازی کرد لە تریستان ئەزبەیی وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران، اشتیڤان ئێمری کونسولی گشتی هەنگاریالە هەولێر.