Skip to the content

هەواڵەکان

مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەچوو

د.پشتیوان سادق:
(مامۆستایانی ئایینی ڕێنیشاندەر و پێشەوای میللەتەکەمان بوون، پشتیوانی ھەرھەنگاوێک دەبین کە خزمەت بە مامۆستایان بکات)

هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌كرێت

سەرجەم بەڕێوەبەرانی حەجی پارێزگاکان ڕاسپێردراون بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ڕۆتین و پێشکەشکردنی ھەموو كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مامەڵەی حاجیانی کوردستان به‌ باشترین شێوه‌ ته‌واو بكرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواو کردووە

شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزارییەکانی  گواستنەوە و خواردن و پێداویستی تەندروستی حاجیان لە شاری مەککەی پیرۆز، بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دابین کرا
 

د. پشتیوان سادق: مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پاراستی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگه‌ڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان كۆبۆوه‌ و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش  ڕێکخستنی ھەڵمەتێکی بەرفراوان و بەرزکردنەوەی ھۆشیاریی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی کوشتنی ئافرەتان و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینییه‌ له‌مڕووه‌وه‌ 

کۆتایی هات بە خوولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی ئایینی

وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی نۆڵج کۆتاییان بە خوولی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی  هێنا کە بۆ  ١٠٠ مامۆستای ئایینی  لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر و دەوروبەری کرابۆوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی كۆبۆوه‌

سەرۆکی سابیئەی مەندائی جیھان ڕایگه‌یاند ئەرکی ئێمەیە ئەم ھەڵوێستە بێ وێنەیەی حکومەتی کوردستان بە ھەموو جیھان بگەیه‌نین لەباشی و خانەخوێی و ئەمەکداری و خزمەتکردنی ھەموو پێکھاتە ئایینیەکان)

د.پشتیوان سادق: درێخی ناكه‌ین لەخزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لە ھەرێمی کوردستان


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی دەڤەری شێخانی كرد و جەختی لە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و خزمەتکردنی ھەمووان بێ جیاوازی کردەوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی کۆبۆوه‌

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا  پێگەی کوردستانیان لە پاراستنی بەھای بەرزی پێکەوەژیانی ئایینی و ھاوکاریی ئاوارەکان بەرز نرخاند

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ڕێکخراوی ھارتلاند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ڕێکخراوی ھارتلاند بە مەبەستی کارکردن  و پەرەپێدانی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئایینی بەشێوەی خۆبەخشانە، ھەروەھا ڕاھێنان و گەشەسەندنی مرۆیی و کردنەوەی خولی برەودانی تواناکان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

د. پشتیوان سادق : ھەرێمی کوردستان بۆتە پەناگەی ئارامی لە ناوچەکەدا

لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەشداری دیداری بنەما ھاوبەشەکانی پەیڕەوانی ئایینەکان دەکات