Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

کونسوڵی کۆماری میسڕ لە ھەولێر ژمارەیەک کتێبی زانستی شەرعی دەبەخشێتە پەیمانگای ئەزھەر

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ بە ئامادەبوونی شێخ ئیبراھیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیڕشادی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا بەختیار بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەزھەر، محەمەد وەجیه حیجازی، کونسوڵی کۆماری میسڕ لە هەولێر ژمارەیەک کتێبی زانستی شەرعی پەروەردەیی ئایینی بەخشییە کتیبخانەی پەیمانگای ئەزھەری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان.

دوای زیاتر لە ساڵێك سبەی یەکەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان بۆ سعوودیە ئەنجام دەدرێ

دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ٢١⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ یەکەمین گەشتی عومرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. گەشتەکە عومرەکارانی پارێزگای سلێمانیە و لە ٢٤ عومرەکار پێک دێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عومرە لە فرۆکەخانەی سلێمانی پشتیوان بەخوا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پەیامێك بڵاودەكاتەوە

هاونیشتیمانیانى ئازیز به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى جوانترین چه‌پكه‌ گوڵ و نێرگزى به‌هارى نیشتیمانى ئازیزمان پێشكه‌شى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین، نه‌ورۆز وه‌رزى سه‌ركه‌وتن و به‌رخودانه‌، وه‌رزى ئاشتى و نوێبونه‌وه‌یه‌، ڕه‌مزى به‌ره‌نگاربوونەوەی سته‌م وداگیركارییە و په‌یامى سه‌ركه‌وتن و ئازادییە. 

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موفتی میسڕ و سەرۆکی لیژنەی ئایینی پەرلەمانی کۆماری میسڕ کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٦⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری میسڕ چاوی کەوت بە موفتی کۆماری میسڕ د.شەوقی عەلام، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە بارەی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا و برەودان بە پەیوەندییەکان دوپاتکرایەوە. دواتر موفتی کۆماری میسڕ سوپاسی ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستانی لە بڵاوکردنەوەی میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا و ڕۆڵی مامۆستایانی پایەبەرزی کوردستانی بە بەرزی نرخاند، دواتر تیشك خرایە سەر گرنگی ڕۆڵی پەیمانگای کوردستان بۆ وتارخوێنان و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی. لە کۆتاییدا موفتی میسر ژمارەیەك پەڕتووکی زانستی شەرعی و فیقھی ئیسلامی بە دیاری بەخشییە مامۆستایانی بەڕێزی کوردستان.

د. پشتیوان سادق بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکی حکومەتی گەیاندە شێخی ئەزهەر

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری میسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بەشێخی ئەزھەر د.احمد طیب

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لەئۆفیسی سەرۆک وەزیران، کونسولی گشتی هەنگاریا لە هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەمنە 2021/3/8 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادە بوونی زێندین مولود بریکاری وەزیر پێشوازی کرد لە تریستان ئەزبەیی وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران، اشتیڤان ئێمری کونسولی گشتی هەنگاریالە هەولێر.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەیاوەری زیندین مولود بریکاری وەزیرو ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەت سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی کردو لەلایەن د. عبداللە گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی تەنفیزیەوە پێشوازیان لێکرا، لەدیدارێکدا تەئکید لەھەماھەنگی پەیوەندی بەھێزی نێوان ھەردوولا کرایەوە تایبەت لەبابەتی سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری خۆپارێزی وجێ بەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە مزگەوتەکانداو بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری وئامۆژگاری تەندروستی لەڕێگەی مامۆستایانی بەرێزی ئایینیەوە، لەتەوەرێکی تر رێکخستنەوەی کاروباری خوێندن لەحوجرەکان و بنکەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و پێشخستنی پرۆگرامەکانیان ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەزگاپەیوەندی دارەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئەویش بەئامانجی برەودان بە بواری خوێندنی زانستی شەرعی، ھەر لە دیدارەکە بریاری پێکھێنانی لێژنەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەردولا درا.

 

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ( لێژنەی باڵای بۆردی ووتار) کۆبوەوە

ئەمرۆ25/1/2021 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی بۆردی باڵای دانانی ووتاری ھەینی کۆبووە

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.