ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٣/٥/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانی مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخی لە پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن شێخ محهمهد شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوتهكه پێشوازیان لێ کرا.
هەواڵەکان
لە دیداری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ پیاوانی ئایینی ئەرمەنی رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان بەرز نرخێنرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەکی پیاوانی ئایینی ئەرمەنی کرد.
وەزارەتی ئەوقاف: بێڕێزیکردن بە قورئانى پیرۆز کارێکى ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە
دوای ئەوەی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا خانمێک لە نێو یەکێک لە شەقامەکانى هەولێر لاپەڕەى دڕێندراوى قورئانى پیرۆز کۆ دەکاتەوە کە فڕێدراون، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەو شێوەیەى کرد و ئەم بە کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەی لەقەڵەم دا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاڕاستەی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەشتی عومرە ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/١٣ بە سەرپەرشتی عەباس زێباری، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت و حاجی ئەکرەم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرەکاران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی گەشتەکانی عومرە بەڕێوەچوو.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی گەشتی عومرە
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە.
تاقیکردنەوەی "چەسپاندنی شیاوبوون" بۆ بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێن لە هەولێر بەرێوەچوو
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لە پەیمانگای کوردستانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری ٤٠ فێرخواز لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم تاقیکردنەوەکانی (چەسپاندنی شیاوبوون) بۆ پێش بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێنان بەڕێوەچوو.
ئاگاداریەک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز
لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەک شەممە ١١⁄ ٤⁄ ٢٠٢١ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی د.عبداللطيف احمد دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ زێندین مەولوود، بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری ئایینی د.عبداللطيف احمد ی كرد.
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسۆڵی ئیماڕات لە ھەولێر كرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئیبڕاھیم ئەلزاھری، کونسۆڵی ئیماڕاتی عەرەبی لە ھەولێر کرد.