Skip to the content

هەواڵەکان

خولێكی تایبەت بە بەرنامەی پەتاناسیی ئاستی مامناوەند بەكۆتا هات

ئەمە سێیەم خولە لە عێراق بەڕێوە دەچێت، بەڵام یەکەم جارە چوار بەشداربوو نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بكەن، کە توانیان بە پلەی زۆرباش دەربچن.

 

وەزارەتی تەندروستی هەوڵەکانی یونیسێف لە باشترکردنی گوزەرانی منداڵان لە کوردستان بەرز دەنرخێنێت

ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتی بوو لە باشترکردنی خەرجییەکانی کەرتی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو منداڵێک لە عێراق و کوردستان، لە ڕێگەی بەرەوپێشبردنی ئاستی کارایی، گونجاوی، کاریگەری و یەکسانی.

سەد منداڵی سلێمانی لە قوتابخانەیەک تووشی سکچوون دەبن و چارەسەر دەکرێن

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە قوتابخانەیەکی سلێمانی نزیکەی ١٠٠ خوێندکار تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە.

لە ئاکرێ و شێخان چەند پڕۆژەیەکی تەندرووستی کرانەوە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاکرێ و قەزای شێخان چەندین پرۆژەی تەندرووستی کردەوە.

لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسی پزیشکیی دڵ و سینگ بەڕێوەچوو

بە بەشداریی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستیی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسی پزیشکی دڵ و سینگ بەڕێوەچوو.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر زیاتر پەرەی پێ دەدرێت

سامان بەرزنجی وەزیری تەندووستیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەی کرد.

بەشێك لە بریندارانی زاخۆ گەڕێندرانەوە شاری بەغداد

دوای ئەنجامدانی چارەسەری بۆ بریندارانی ڕووداوەكەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشێك لە بریندارەكان گەڕێندرانەوە شاری بەغدا و بەشێكیشیان هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشكین و لە نەخۆشخانەكانی زاخۆ و دهۆك چارەسەر وەردەگرن.

دروستکردنی سەنتەری نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان لەشاری دهۆک گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

لە بارەی خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری نەخۆشانی منداڵان بە تایبەتی نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ، كۆبوونەوەیەك ئه‌نجام درا 

وەزارەتی تەندروستی چه‌ند ڕێكارێك بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاو ده‌كاته‌وه‌

لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند ڕێكارێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌