وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی کوردستانن گشتاندنێک ئاراستەى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات.
هەواڵەکان
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکەم کۆبونەوەى لە ساڵى نوێ ئەنجامدا
بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت یەکەمین کۆبونەوەى ئاسایی خۆى لە ساڵى نوێ ئەنجامداو تیایدا پلان و بەرنامەى وەزارەت بۆ ساڵى نوێ و پرۆژە ئەکادیمییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتى زانستی كۆلیجی پزیشكی گشتى بەڕێوەچوو
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: توێژینەوەكان نابێت تەنیا لە پێناوی بڵاوكردنەوە و بە دەستهێنانی (ئیمپاكت فاكتەر و سایتەیشن) بێت، بەڵكو دەبێت ئاكامەكانی توێژینەوە زانستییەكان گرفتی كۆمەڵگەكەمان چارەسەر بكەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا خولێکى راهێنان بۆ مامۆستایانى سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هاوکارى دامەزراوەى (Imperial English UK)، خولێکى راهێنانى دوو رۆژەى بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانى سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان تایبەت بە خولەکانى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدا.