Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانى ستراتیژى بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەیێنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەێنێت، کە ئەولەویتى کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی و ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابیان و خوێندکارانە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت، کە وڵاتی ڕوسیای فیدرال ٦٠ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بودجەی پێشنیارکراوی بۆ ساڵى ٢٠٢٣ تاوتوێکرا

لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا لە دیوانى وەزارەت پێشنیاری بودجە و خەرجى و داهاتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى (٢٠٢٣) تاوتوێکرا.

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لە ڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانەکانی دبلۆما باڵا، ماستەر و دکتۆرا تاوتوێ دەکات

دواى دەرکردنى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، ماستەر و دکتۆرا، کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى خوێندن، کە لەلایەن زانکۆکانەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا نێردراوە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

لە ٧ زانکۆی کوردستان خولێکی ٦ رۆژە بۆ فێرخوازانی خاوەن بیرۆکە کرایەوە

رێکخراوی GIZ ى ئەڵمانى خولێکی شەش ڕۆژەی راهێنانی ڕاهێنەران (Training of Trainers)ی لە هۆتێل کریستاڵى شاری هەولێر بۆ سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کاری حەوت زانکۆی هەرێمى کوردستان ئەنجامدا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ١٦ پۆستی لە زانکۆى پۆلیتەکینکى دهۆک ڕاگەیاند

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (16) شانزە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکینکى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.

کێشە و مەترسییەکانی گازی شل دەبێتە بابەتی توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر سیمپۆزیمى ئاڵنگارییەکانی وزە لە هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبرد. ئامانج لە ئەنجامدانى هەنگاونانە بە ئاراستەی خستنەبەر باسی بابەتی بەکارهێنانی وزە بەشێوەیەکی گشتی و گازی شل بەشێوەیەکی تایبەتی.

هەرێمی کوردستان وڵاتى ئوردن پەیوەندییەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا پێشدەخەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی فراوانى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵاى وڵاتى ئوردن، تاووتوێی چەند بابەتێکى زانستی و ئەکادیمی کرد.

کۆمپانیای هواوى هاوکاریی پێشخستنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەمەبەستی خستنەڕووى کارەکانیان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندیکردن (ICT) لە ئەکادیمیاى هواوى لە زانکۆکانی کوردستان، وەفدێکى کۆمپانیای هواوی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات.