لە بەرامبەر خزمەتکردن بە ڕەوتی گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لۆگۆی ڕێزلێنان و پێزانینی بەخشییە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى.
هەواڵەکان
وەزارەتى خوێندنى باڵا حەوت پۆست لە زانکۆى چەرموو ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا حەوت پۆست لە زانکۆى چەرموو بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێسدا دەچێتەوە
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستى، یهكهمین كۆنفرانسی زانستى بەمەبەستى پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی لە هەرێمى کوردستان دەستپێکرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆ پۆست لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجام دەدات
لەسەرەتاى هەفتەى داهاتو لەڕێگەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى زانستى بەبەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان پێداچونەوەو هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی سیستمى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان دەکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکاتەوە
ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستەیەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دەرخستەی کردنەوەى دوو زانکۆى حکوومى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد
ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، هەروەها ڕەشنووسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا، دواى گفتوگۆکردن پەسەندکرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان بەردەست کرد
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان.