Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، کورسى خوێندنى بە خۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان تەرخانکردووە

لەسەر پێشنیازى وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سێ ساڵە، لە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (IT) ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (ئاى تى) ڕادەگەیەنێت.

پڕۆژەکانى ئەمریکا لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان فراوانتر دەکرێن

لە ڕێگەى ئەنجامدانى پرۆژەى هاوبەشى زانستى و ئەکادیمى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکان زیاتر لە (٥٠) یاداشتی لێکگەیشتنیان لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا ئیمزاکردوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمای خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا دەردەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە,

وۆرکشۆپی کوردستان لە پرسە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپى نێودەوڵەتیی هاوبەشى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى لە هەولێر و زانکۆى ڕۆژئاڤا لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کارا دەکرێت

سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کارا دەکرێت.

بۆ پەرەپێدانى زیاترى پڕۆسەى خوێندن زانكۆکانی سەڵاحه‌دین و دهۆك و سۆران یاداشتنامه‌یەکیان ئیمزا کرد

بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى پرۆسەى خوێندن و گرنگىدان بە خوێندکاران و قوتابیان، زانكۆکانی سەڵاحه‌ددین و دهۆك و سۆران یاداشتنامه‌یەکى لێکگەیشتنیان ئیمزا کرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کردوەو ئاراستەى وەزارەتى پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کراوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كلدان لە هەولێر کرد

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختی لە قوڵكردنەوەی زیاتری گیانی تەبایی و لێبوردن لە نێوان پێکهاتەو ئاینزا جیاوازەکانى کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "لە کوردستان لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتیبوون ڕێز لە ئیرادە و ویستی هەمو تاكێك دەگیرێت".

وەزیرى خوێندنى باڵا داهاتى کەمپینى کتێبەکەى بەخشییە نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە

وەزیری خوێندنی باڵا داهاتی کەمپینەکەی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ڕادەستی نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی کرد.