ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەئامانجی سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، دوركەوتنەوە لە پەتای كۆرۆنا، كونسڵگەری كۆماری میللی چین، كۆمەڵێك هاوكاری پزیشكی پێشكەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد.
هەواڵەکان
پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا خرایە ڕوو
وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى پلانى کارکردنى ئەمساڵى بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لەهەرێمى کوردستان خستەڕو و دوپاتیکردەوە بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆکان پرۆژەى زیاتر بۆ پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکان و پەرەپێدانى پرۆسەى خوێندن ئەنجام دەدەین.
د. ئارام محمد قادر: بە جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس زانکۆکانمان لە ڕەهەندی لۆکاڵییەوە بەرەو کرانەوەی نێودەوڵەتی دەچێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى لێژنەیەکى باڵاوە کاردەکات بۆ نوسینەوەى سیاسەت و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان.
ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
دوایین ئاگادارى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی- لقى هەولێر (پێشوو)
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى سترادفۆردى ئەموریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکاتەوە
لە ڕۆژى ئاڵادا، لە وەزارەتى خوێندنى باڵا مەراسیمێک بەڕێوەچو
لە رۆژى ئاڵاى کوردستان، ئەمڕۆ 17ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مەراسیمێک بەڕێوەچو.
قوتابى وخوێندکارانى دەرەوەى وڵات لە وەرگرتنى خەرجى پشکنینى کۆرۆنا دەبەخشرێن
دواى هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەتایبەت لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا، بە سوپاس و پێزانیەوە وەزارەتى تەندروستى نوسراوى پێویستى ئاراستەى سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کردوە تیایدا بڕیاردراوە بە لێخۆشبونى خوێندکاران و قوتابیان لە وەرگرتنى خەرجى پسولەى پشکنینى تاقیگەیى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە فرۆکەخانەو دەروازە سنورییەکان، بەمەرجێک بەڵگەنامەیەک کە قوتابى بونى لە دەرەوەى وڵات پشتڕاست بکاتەوە.
وهزارهتی خوێندنی باڵا لهگهڵ بهشه ناوخۆییهکانی سهرجهم زانکۆکان کۆبۆوه
بهمهبهستی دروستکردنی ژینگهیهکی تهندروست و ڕهخساندنی کهشێکی سهلامهت بۆ سهرجهم خوێندکاران و قوتابیان له بهشه ناوخۆییهکان، ڕێنمایی تهندروستی پێشکهش به بهڕێوهبهری بهشه ناوخۆییهکان کرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا: (731) خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانکۆکانى هەرێمی كوردستان وەرگیران
بەئامانجى کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاردرا وەک ساڵانى پێشوو سەرجەم خوێندکارى کەرکوک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کە ژمارەیان (731) خوێندکارە لە زانکۆکانى هەرێمى كوردستان وەربگیرێن.
ئاگادارییەک بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى سترادفۆردى ئەمەریکی - لقى هەولێر (پێشو)
پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت و هەردو فەرمانى وەزارى ژمارە (788) لە 2020/10/15 و ژمارە (12332) لە 2020/11/15 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشو) دەکاتەوە کە تاکو ئێستا (160) خوێندکارى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان کردوەو فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردۆتەوە، بەڵام ژمارەیەکى دیکەى قوتابیانى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان نەکردوە.