وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەڵوێستى مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکانى کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە لەپاڵ بڵاوبونەوەى پەتاى کۆڤید 19 و کاریگەرى لەسەر بوارى دارایى، نەیانهێشت پرۆسەى خوێندن بفەوتێت و شانیان دایە بەر بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکە.
هەواڵەکان
خوێندن بە سیستمى ئاوێتە لە زانکۆکانى دهۆک بەسەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سەردانى بۆ زانکۆى دهۆک لە مەراسیمێکدا کۆلێژى زانستە سیاسیەکانى کردەوە.
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان، بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان ڕەتدەکاتەوە
دوابەدوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی (یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان) کە لە ٢٨/١٠/٢٠٢٠ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق دەنگی لەسەر درا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەو یاسایە ڕەتدەکاتەوەو پشتیوانی لە هەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی ئەکادیمی عیراق و کوردستان دەکات.
ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کورسى پێویستى بۆ (١٠٠%)ى دەرچوان دابینکردوە
بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخاندەکات. بۆ ئەمەش لە ئێستادا (٨٧%) دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بە پڕکردنەوەى کورسیە بەتاڵەکانیش ڕێژەى وەرگرتن دەبێتە (١٠٠%).
وەزیرى خوێندنى باڵا: کەمپى زانکۆى ناوشار دەكەینە زانکۆى سلێمانى پزیشکى
ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، د. ئارام محمد قادر زانکۆى سلێمانى بەسەرکردەوەو لەگەڵ د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبۆوە.
وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی هەڵەبجەى شەهیدی كرد
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەردانیدا بۆ زانكۆی هەڵەبجەو لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆ، داواى کرد پەلە بکەن بۆ ئامادەکارى بەمەبەستى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى بۆ زانکۆى هەڵەبجە کە شایستەى خوێن و قوربانى و ئازارەکانى هەڵەبجەییەکان بێت.
د. ئارام محمد قادر دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە گەرمیان بەسەردەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کردو لە نزیکەوە زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە کۆلێژ و بەش و هۆڵەکانى خوێندنى لە کەلار و خانەقین بەسەرکردەوە.
ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ خوێندنى دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا درێژدەکرێتەوە
لەسەر بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات درا بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ پرۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
چوارهمین کۆنفرانسی نێودهوڵهتی پزیشکی وتهندروستی بەڕێوەچو
بهدروشمی (توێژینهوه پزیشكییهكان كوالێتی ژیان باشتر دهكهن)، بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی به سپۆنسهری دهزگای مرۆیی مام، چوارهمین كۆنفرانسی زانستی بههاوبهشی لهگهڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامهزراوهی NHS ی بهریتانی بهئامادهبونی د.محمد حسین نوێنهری وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕێكخست .