بەمەبەستى ئامادارکارییەکان بۆ بەرێوەچونى وۆرکشۆپى هاوبەشى نێوان هەردوو وەزارەت کۆبونەوەیەک لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
وۆرک شۆپێک بۆ جێبەجێکردنى پێدانى فەندى یەکێتى ئەوروپا بەزانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 بۆ پەرەپێدانی بوارەکانی جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پڕۆسێس و دڵنیایی جۆری و حوکمرانی باش لە سیستمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەڕێگەى فەندى یەکێتى ئەورپا پرۆژەکە دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى پەیمانگە دوەمین کۆبونەوە بەڕێوەچو
ئەمڕۆ سێشەمە 2021/2/2 بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى پەیمانگەى باڵاى زانستە دارایى و ژمێریارییەکان، بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى و ستافى پەیمانگە کە پێکهاتوە لە (سەرۆکى کۆمەڵەى زانستى ژمێرکارانى یاسایى) و (نەقیبى سەندیکارى ژمێرکاران و وردبینان) و (نوێنەرى سەرۆکى ئەنجومەنى پیشە) دوەمین کۆبونەوەى پەیمانگە دواى دامەزراندنى بەڕێوەچو.
بەهۆی بەردەوامی و سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ستایشی هەوڵ و بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید - 19 بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتى مامۆستایانى کوردستان دەستخۆشی و پیرۆزبایى سەرکەوتن و بەردەوامى پرۆسەى خوێندن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات.
وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە کارئاسانى تەواو بۆ ڕایکردنى کاروبارى مامۆستایان و هاوڵاتیان بکرێ
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەرى ژمێریارى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
بەبۆنەى پێشەنگ بونیان، وەزیرى خوێندنى باڵا پیرۆزبایى لە زانکۆى (سلێمانى) و (سەڵاحەدین) دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە پەیامێکدا دەستخۆشى لە ستافى زانکۆ و تەواوى مامۆستاو فەرمانبەر و خوێندکارانى هەردو زانکۆ کرد.
وەزیری خوێندنى باڵا لەگەڵ وتەبێژی حكومەت پەرەپێدانى کارى میدیایى تاوتوێ دەكەن
ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتى (2021/1/25) لە دیوانی وەزارەت، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە د. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبۆوە
لە کۆبونەوەى نێوان شاندى باڵاى پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هەماهەنگى نێوان دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن جەختى لەسەرکرایەوە، بەتایبەت پەیوەندى نێوان وەزارەت و لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ بەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە کۆنفرانسێکى هاوبەش بۆ پرسە پەیوەندارەکان سازدەکەن
بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، کۆبونەوەى هاوبەشى نێوان هەردو وەزارەت بە بەشدارى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردولا بەڕێوەچو.