وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتى و پشتگیرى بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و کوالێتى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە کار و چالاکی زانکۆکان لەسەر بنەماى پاراستن و گەشەپێدانى ئاست و کوالێتى خوێندن و فێربوون بێت.
هەواڵەکان
وەزارەتى تەندرووستى و خوێندنى باڵا بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی و ڕاهێنانی پزیشکان بڕیاری کۆنفڕانس و دیداری هاوبەشیان دا
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى کۆ بوونەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا: لە زانکۆکانی کوردستان سێنتەر و گرووپى توێژینەوەییمان لەبارەى جێندەرناسی دامەزراندوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى پرسی بەشداریى ژنانى لە کایەکانى بەڕێوەبردن کرد و بە یەکێک لە پرسە گرنگ و هەستیارەکانی کۆمەڵگەى زانى و گوتى "هەرچەندە کۆمەڵگەی ئێمە بەدەر نییە لە تێڕوانینى هەڵەو لێکدانەوەى نازانستى بۆ کەمکردنەوەى توانا و لێهاتوییەکانى خانمان، بەڵام دەبێت لە ڕووی ئابوری و پەروەردەیی و کلتورییەوە زەمینەی بەشداری ڕاستەقینەی خانمان بڕەخسێنین
وەزارەتى خوێندنى باڵا بە هاوکارى کۆمپانیاى هواوى، داتا سێنتەرى تایبەت بە سەرچاوە زانستیەکان بنیاد دەنێت
لە کۆبوونەوە و گفتوگۆى نێوان د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لی شيانغ يو (سبيس لی) جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى هواوى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، باس لە ئاڵوگۆڕى زانستى و ئاشناکردنى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان بە کلتورى وڵاتى چین و دروستکردنى ئەکادیمیای ئایتى لە زانکۆى سەلاحەدین و پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەرەپێدانى تواناکانى کۆمپیوتەر و ئایتی لە زانکۆکانى کوردستان کرا.
وەزیرى خوێندنى باڵا: باشترن پاداشت بۆ هەڵەبجە بنیادنانى زانکۆیەکى ئاست بەرزە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢١) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجەو کاوە عەلى جێگرى پارێزگار کرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتى هیند ڕاگەیاند
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کلتورى هیندى وەک (سەما، مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرسازى و زمانە هیندییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕاگەیاند.
وەزیری خوێندنی باڵا: پەیامی شەھیدانى زانکۆى قەڵادزێ ھەوێنی بیروباوەڕ و قیبلەنمای کاروانی پێشکەوتن و زانستی گەلەکەمانن
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە ساڵڕۆژى بۆمبارانى زانکۆى سلێانى و شارى قەڵادزێ دەڵێت "ئەوکات سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بوو، زانکۆی سلێمانیش وەک هەمیشە پشتیوانی گەورەی شۆڕش بوو و شانبەشانی پێشمەرگە لە سەنگەری خەبات و بەرخودان بوو.
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندن لە کۆمارى چینى میللى ڕاگەیاند
وەزارەت ئاگادارى ئەو کەسانە دەکات کە داواکارییان بۆ زەمالەکە پێشکەش کردوە پێویستە ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە، تاکو رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (22/4/2021) فۆرمەکان بگەڕێننەوە دیوانى وەزارەت - بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکان.
وەزیری خوێندنى باڵا باڵەخانەى تازەىپزیشکى ددان و دەرمانسازى لە زانکۆى کۆمار لە سلێمانى دەکاتەوە
لە ڕێورەسمێکدا باڵەخانەى تازەى پزیشکى ددان و دەرمانسازى و کلینیکى پزیشکى ددان لە زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە سلێمانى کرایەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.