ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بهبۆنهی ساڵیادى كیمابارانی شاری ههڵهبجه، وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ڕایگەیاند: پێیوستە کارەساتى هەڵەبجە تەنها بۆ یادکردنەوە نەبێت، بەڵکو ببێتە دەرفەتێک بۆ یەکریزى نیشمانى و گەیشتن بەئامانجە بەدی نەهاتوەکان.
هەواڵەکان
بۆ خزمەتى فەرمانبەران، جێبەجێکردنى پرۆژەى شارى خوێندنى باڵا تاوتوێدەکرێت
ئەمڕۆ دوشەممە (2021/3/8) بەسەرپەرشتى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى لێژنەى تایبەتمەندى وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکارى پرۆژەى نیشتەجێبونى شارى خوێندنى باڵا، لە سێنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
وەزیری خوێندنى باڵا 8ى مارس لە خانمانى وەزارەت پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ دوشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ژناندا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە خانمانى وەزارەت كردو یادی 8ى مارسی لە خانمان بەگشتی و فەرمانبەرە خانمەکانى وەزارەت پیرۆز كرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى ژمارەیەک زانکۆ ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (6) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت.
پەیامى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەبۆنەى 8ی مارس ڕۆژى جیهانى ژنان
بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایى، بەبۆنەى 8ی مارس رۆژى جیهانى ژنان، ئاراستەى خانمانى کوردستان بەتایبەتى و جیهان بەگشتى دەکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى گواستنەوەو گەیاندن
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوەو گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وەزیرى خوێندنى باڵا: ئاڵوگۆڕى زانستى لەگەڵ زانکۆکانى ئێران زیاتر پەرەپێدەدەین
د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى 2021/3/2 لەمیانى پێشوازیکردنى لە (نصراللە رشنودى) سەر کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەهەولێر و وەفدێکى کونسوڵخانە.
وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ لێژنەکانى چاکسازى لە زانکۆکانى کوردستان کۆبۆوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، کۆبونەوەى سەرجەم لێژنەکانى چاکسازى لە زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
وەزیرى خوێندنى باڵا كۆلێژی زانستە سروشتییەكانى لە قەزای چوارتا كردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021 د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆلێژی زانستە سروشتییەكانی زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەرکمانە لەدوای نزیکەی سی ساڵ لەحوکمرانیمان، دامەزراوەکانى حکومەت بکەینە شوێنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان بەگشتی و خوێندکارانی وڵاتەکەمان بەتایبەتی.